ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له به‌غدا له‌سه‌ر بانگهێشـتی سه‌رۆکی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی ڕێبه‌ره سیاسیـیه‌کانی عێراق به هه‌موو پـێـکهاته‌کانیانه‌وه کۆدبنه‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه و مه‌سه‌لانه‌ی ماونه‌ته‌وه، وه‌کو مادده‌ی 140 ی ده‌سـتوری عێراق و مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و مه‌سه‌له‌ی پـێشـمه‌رگه و باسکردنی مانه‌وه‌ی هه‌ندێـک له هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها دانانی وه‌زیری ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی که هه‌تا ئێسـتا له به‌غدا دیارنه‌کراون.
دکتۆر کرمانج گوندی پـرۆفیسۆر له زانکۆی تێنسی سـته‌یت له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت ئه‌و ئومێده‌واره له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م جاره‌شدا بڕیاری پـێـکهێنانی کۆمیته و لیژنه نه‌درێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان، به‌ڵـکو پـێویسته ڕاسته‌وخۆ کێشه‌کان له‌گه‌ڵ نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق چاره‌سه‌ربکرێن، ئه‌وه‌ش تاوه‌کو بواری هیچ جۆره مانۆڕ و خۆدزینه‌وه‌یه‌ک بۆ مالیکی نه‌مێنێته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:57 خوله‌كه.