چەند پەرلەمانتارێک قەیرانە سیاسی و ئابوریی و یاساییەکانی هەرێمی کوردستان دەبەنە پەرلەمانی ئەوروپا

چه‌ند نوێنه‌ری کورد له‌ پاڕلمانی ئه‌رووپا

ئه‌و پارلمانتارانه‌ له‌گه‌ڵ خاتو ئانا گۆمێز له‌ سه‌ر دۆسییه‌ی عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا کۆبونەتە‌وه‌

سەردانی پەرلەمانتارانی کورد لەهەرێمی کوردستانەوە بۆ پەرلەمانی ئەوروپا لە برۆکسل و بینینی جێگری پەرلەمانی ئەوروپا و بەشێک لەپەرلەمانتارانی وڵاتانی ئەوروپا و سازکردنی هەڵمەتێکی جیاوازی شارستانی بۆ کۆمەڵێک پرسی گرنگ و هەنوکەیی سەبارەت بە باردۆخ و قەیرانە سەختەکانی ئابوری و ئەو سەرگەردانییە سیاسی و یاساییانەی کە بە ڕای چاودێران و شرۆڤەکاران هەم لەڕووی سیاسی، هەم لەڕووی یاسایی و هەم لەڕووی ئابورییەوە کۆمەڵگەو پێکهاتە گرنگەکانی پەیوەست بە ژیانی خەڵکەوە دووچاری قەیران کردوە.

نوێنه‌رانی کورد له‌ پارلمانی ئه‌رووپا

لە راگەیەندراوێکی ئەو پەرلەمانتارانەی کە سەردانی پەرلەمانی ئەوروپایان کردووە بڵاویان كردۆتەوەكە له‌گه‌ڵ خاتو ئانا گۆمیز له‌ سه‌ر دۆسییه‌ی عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا کۆبونەتە‌وه‌ و دۆخی هه‌رێمی کوردستان و داخستنی په‌رله‌مان و گرفتی ده‌ستاوده‌سه‌تی ده‌سه‌ڵات و دیموکراسی و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤیان تاوتوێکردوە. هەروەها نامه‌ی فه‌رمی په‌رله‌مانتارانی چوار فراکسیۆنه‌که‌یان پێداون.

هاوکات ئانا گۆمێز وتویەتی كە بڕیاره‌ له‌ مانگی شه‌شی ئه‌مساڵدا کۆنفرانسێک له‌ باره‌ی دۆخی عێراق و هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام بده‌ن و له‌و کۆنفرانسه‌دا لایه‌نه‌ جیاوازه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بانگهێشت ده‌که‌ن.

ئەو پەرلەمانتارانە ئاماژەیان بەوەداوە كە ئانا گۆمێز وتویەتی كە هەوڵدەدەن نامه‌یه‌ک بۆ به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان بنێرین له‌ باره‌ی دۆخی حکومڕانی و په‌رله‌مان و دیموکراسی و هەروەها سه‌ردانی کوردستان بکەن.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ له‌ گه‌ڵ سالار مه‌حمود