دۆخی بنەماڵەیەکی پەناخوازی کورد لە سوێد

پەناخوازان لە سوید

پاکنهاد دەڵێت لە ئەو دادگایەی کە سەبارەت بە دۆخی پەناخوازی پێک هات، تەنانەت پارێزەرکەشی بە شێوەی پێویست بەرگری لە داخوازی بۆ پەسند کردنی مافی پەنابەری ئەو نەکرد.

ئەیوب پاکنهاد لە گەڵ بنەماڵەکەی بۆ ماوەی سێ ساڵە لە سوید دەژین، بەڵام لە لایەن ئیدارەی کۆچبەری سوید پێی راگەیەندراوە کە ئەگەر بە خۆشی خۆیان سوێد بە جێ دێڵن باشە، ئەگینا بە پولیس دەڵێن ئەو کارە بکات.

پاکنهاد لە وتووێژێک لە گەڵ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت بەڵگەی پێویستی پێشکەشی ئیدارەی کۆچبەری کردوە کە لە بەر مەترسی گیانی ناتوانێت بگەڕێتەوە ئێران بەڵام کاربەدەستانی ئەو وڵاتە بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو ئەو بەڵگانە پەسند ناکەن.

ئەیوب پاکنهاد

ئەو دەڵێت هەر چەند لە دادگا پارێزەری بووە، بەڵام ئەویش کەمتەرخەمی کرد و بە شێوەی پێویست پشتیوانی لێنەکرد.

هەروەها ئاماژە دەکات تەنانەت لە دادگادا هیچ ڕێگایەکیان پێ نەدا کە بەرگری لە مافی خۆی بکات و ئیستا پەروەندەکەی داخراوە.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژی ئەیوب پاکنهاد