ڕێژەی ئەو کەسانەی هەوڵ دەدەن لە کوردستانی ئێران خۆیان دەرباز بکەن و بڕۆن بۆ وڵاتانی دەرەوە لە پەرەسەندن دایە.
لە وتووێژێک لە گەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، هیوا مولانیا، پەناخواز لە تورکیا و ئەندامی فێدراسیۆنی نێونەتەوەیی رۆژنامەوانان دەڵیت، گەلێک هۆکار هەن بۆ ئەوەی ئەو کەسانە وڵات بە جێ دێلن وەک "بێ هیوابوونی گەنجان بۆ سازکردنی ئایەندە و دواڕۆژێکی دەستەبەرکراو وەک وڵاتانی تر."
هەروەها ئەو ئاماژەی بو گوتەکانی نوێنەری شاری سەردەشت لە مەجلیسی ئێران دا دەکات کە گوتوویەتی لە ماوەی ٢ حەوتووان دا زیاتر لە ٥٠٠ کەس وڵاتیان جێ هێشتووە.
مولانیا ئاگایی دەدات کە سەرەرای ئەوەی پەناخوازان لە ڕێگادا لە گەڵ مەترسی خنکان و گیان لە دەستدان ڕووبەڕوون، تەنانەت ئەوانەی دەگەنە یونان پولیس بە شێوەیەکی ناردرووست ڕەفتاریان لە گەڵ دەکات.
Your browser doesn’t support HTML5