پاش ئازادکردنی موسڵ و تەلەعفەر و زۆرێک لەناوچەکانی ژێردەسەڵاتی داعش، بەڵام هێشتا داعش لەچەند ناوچەیەکی عێراق مەترسین. بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە هێڵی بەریەککەوتنن لەگەڵ شاری کەرکوک و ناوچە کوردنشینەکانی دەوروبەری حەویجەو زنجیرەی چیای حەمرین. هاوکات دڵه‌راوكێی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك لەزیادبووندایە؛ لەبەرئەوەی ده‌زانن جموجۆڵی شانه نوستووه‌كانی داعش له‌و پارێزگایه روو له‌زیادبوون ده‌كات.
رۆژنامەوان شاڵاو محه‌مه‌د لە لێکۆڵینەوەیەکی رۆژنامەوانیدا باس لەوەدەکات کە سێ ساڵه قه‌زای حه‌ویجه و ناحیه‌كانی ریازو زاب و ره‌شادو عه‌باسیه‌ی سه‌ر به قه‌زاكه كه له 32% خاكی پارێزگای كه‌ركوك پێكده‌هێنێت به‌ده‌ست داعشه‌وه‌یه، ئێستا كه مقۆمقۆی ئازادكردنی ئه‌و ناوچانه سه‌ریهه‌ڵداوه، فه‌رمانده ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی كه‌ركوك پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن وه‌كو دوا كارت داعش په‌نا بباته به‌ر ئاكتیڤكردنی شانه نوستووه‌كانی له‌ناو كه‌ركوكدا.
هەروەها دەڵێت هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك ده‌ڵێن له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین كه‌سیان له‌چوارچێوه‌ی شانه نوستووه‌كانی داعشدا ده‌ستگیركردووه.
ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی سازکردووە لەگەڵ رۆژنامەوان شاڵاو محەمەد کە بۆ گاردیان و ماڵپەری نقاش کار دەکات؛ پتر سەنگ دەخاتەسەر کۆمەڵێک بابەتی گرنگ کە پەیوەندی بە ئایندەی ناوچەکەوە هەیە...
شاڵاو محەمەد دەڵێت "لەساڵی 2004 کە یەکەم کردەوەی تیرۆریستی لە کەرکوک ئەنجامدرا لەڕێی شانەنوستووەکانەوە بوو."
دەشڵێت "زۆرجار گروپە چەکدارەکان بیرلەوە دەکەنەوە کە زۆرترین کاری توندوتیژی لەم ناوچەیە ئەنجامبدەن."
هاوکات باس لە رادەی مەترسییەکانی شانە نوستوو و رایەڵەکانی داعش دەکات و دەڵێت "داعشەکان بەناوی ئاوارەوە خۆیان دەکەن بەشاری کەرکوکداو ناسنامەی ساختە بەکاردەهێنن."
هاوکات "گروپێک لەشاری کەرکوک دەستگیرکران کەکاری بازرگانی گەنمیان بۆ چەکدارانی داعش دەکرد."
هەروەها شاڵاو باس لەشەڕێکی دیکە دەکات "شەڕێکی دیکە بەڕێوەیە؛ شەڕی شانە نوستووەکانی داعشە."
لەکۆتایدا دەڵێت "داعش دوای قەزای حەویجە خۆیان دەدەنە پاڵ زنجیرە چیاکانی حەمرین".
Your browser doesn’t support HTML5