دوای نەمانی داعش لە سوریا و لەسەر دەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات، ئایا دۆخی سیاسی کورد چی بەسەر دێت، ئایا ئەو سەرکەوتنانە و کۆتاییهێنان بە داعش دەسکەوتی سیاسی بۆ کورد پێ دەبێت لە سوریا.
لەم وتویژەی دەنگی ئەمریکا دکتۆر سەردار عەزیز مامۆستای زانکۆ و توێژەرەوە پێی وایە دۆخەکە زۆر ئاڵؤزەو پێویستە کورد وەک رابردوو بیر نەکاتەوە. دەشڵێت "دەبێت خوێندنەوەی ورد بۆ ئەو وەرجەرخانە گەورەیە بکرێت لە سیاسەتی ئەمریکا و خۆرئاوا، دەیانەوێت دەستبگرن بە هاوبەشەکانیانەوە لە نوچەکە و ئامادەبن بۆ هەر روبەروبونەوەیەک لە ئایندە بێ ئەوەی ئەوان هێزی پیادەی خۆیان بەکاربێنن."
لە رۆژئاوا هێزێکی تۆکمەی یەکگرتویان هەیە، ئەوە چەند گرنگە؟
بەڵام لە باشوور هێزێکی پێشمەرگەت هەیە دابەش بووە لە نێوان دوو پارتی کە ململانێکانیان لە سەروەختی شەڕی نێوخۆوە، تووەکو ئێستا هێچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە، لەو بارەیەوە دکتۆر سەردار دەڵێت" کورد بۆ ئەوەی لەو دۆخە بگات پێویستە لە سیاسەتی ئەوانی تر بگاتو تەگبیری خۆی بکات، تا ئەوە نەکات ناتوانێتلە خۆی بگات، سەردەمی بیرکردنەوە باوەکان بەسەر چووە، موزلومییەتی تۆ هیچ کاریگەرییەکی نییە لە هەمبەر بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتە، نەک سیاسییەکان ئەوانەش لەم بوارەدا سەرقاڵن خوێندنەوەیەکیان نییە بۆ ئەو وەرچەرخانە گەورەیەی کە 35 خاڵی بەرهەم هێناوە، هێزی پێشمەرگە ئەمریکاو خۆرئاواش چاوی لەسەریەتی بیکاتە هێزێکی تۆکمە و پڕ چەک.، بەڵام هێشتا لای سیاسی کورد کە باس لەیەکگرتنەوەی هێزی 70 و 80 دەکات باسی دەساڵی تر دەکەن." لە دڕێژەی وتوێژەکە باس لەوەش دەکات ئەگەر کورد زانستیانە خوێندنەوە بۆ بارودۆخی سیاسی خۆی نەکات هەر بە کاربەر دەمێنێتەوە، ئەمریکاو وڵاتانی تر لە کاتی گیروگرفتەکاندا بەکاریان دەهێنن و دواتر پەراوێزیان دەخەن یان دەبنە هاوبەشی سەرەکی و بەردەوام ئەگەر خۆیان بیانەوێت."
Your browser doesn’t support HTML5