هاوسەرۆکی پـێشووی پارتی دیموکراتی سوریا (پەیەدە) دەڵێت ئەو ڕاگەیاندنانەی کاربەدەستانی تورکیا لە بارەی وتووێژەکانیان لەگەڵ کاربەدەسـتانی ئەمەریکا بڵاوی دەکەنەوە دورن لە ڕاستیـیەوە.
ساڵح موسلێم لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەخیلی شەممۆ لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا گوتی سەرۆکی ئەمەریکا لە میانەی وتووێژی لەگەڵ سەرۆکی تورکیا باسی لە بڕین و ڕاگرتنی پـێدانی چەکی بۆ هێزەکانی یەپەگە نەکردووە، بەڵکو گوتویەتی ڕەوشەکە گۆڕاوە و شاری ڕەققە ڕزگارکراوە و پـیاداچوونەوە بە مەسەلەی پـێدانی چەکەکان دەکەن.
پاشان گوتی ئەمەریکایـیەکان ئێمە بە هاوکار و هاوبەشی خۆیان دادەنێن، بۆیە لە هاوکاریکردن بەردەوام دەبن.
Your browser doesn’t support HTML5