لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، هونەرمەندی ناسراوی کورد مەزهەری خالقی لە بارەی گرنگی زمان و فەرهەنگ و هونەر ئەدوێت و وەک کێشەی سەرەکی چەند ساڵەی نێوان نەتەوەی کورد و نەتەوە سەردەستەکانی ناوچەکە هەژماری ئەکات، هەروەها ڕەخنە لە کاروانی هونەری کوردی ئەگرێت.
خالقی پێی وایە بەرگری چەند ساڵەی کورد بەرامبەر نەتەوە سەردەستەکانی ناوچەکە لەپێناو خاک و ئازادی نییە بەڵکو لەپێناو شوناسی کوردبوونە و بە حوکمی هەبوونی پارێزبەندییەکی زیاتر لەسەر نووسین و ڕێگاکانی تری دەربڕین، نەتەوەی کورد هەمیشە لەڕێگای زمانەوە بەرگری کردووە و ویستوویەتی بوونی خۆی بسەلمێنێت.
هەروەها خالقی ڕەخنەی لە کاروانی هونەری کوردیی گرت و پێی وابوو لەدوای درووستبوونی هەرێمی کوردستانەوە، هونەر بەرەو دواوە هەنگاوی هاویشتووە و هۆکارەکەشی بۆ نەبوونی بەرنامە و ڕێکار و سیستەم گەڕاندەوە.
ئەم قسانەی مەزهەری خالقی لەکاتێکدا دێت، لە ساڵانی ڕابردوو و لەسەر ئاستی هەر چوار پارچەی کوردستان، نەتەوەی کورد بە قۆناغی سەختدا تێپەڕیوە و هەندێک لە شارەزایان پێیان وایە بە بەراورد لەگەڵ ڕابردوو، هونەر چیدی بەرجەستەی مەینەت و ئازاری خەڵک ناکات.
Your browser doesn’t support HTML5