مونا قاوەچی: لە كۆتاییدا ئەوە پۆستی پێكهاتەی توركمانە پۆستی حیزبێك نیە

مونا قاوه‌چی

لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئەحمەد زێباری لە دەنگی ئەمەریكا ، مونا قاوەچی سەرۆكی فڕاكسیۆنی چاكسازی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان باسی یەكلایی كردنەوەی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە نێو پێكهاتەی توركمانەكان دەكات چونكە بریار وایە پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە پێكهاتەی توركمان بدرێت .

بریار وابوو ئەمڕۆ ڕۆژی یەكشەممە دوا كۆبوونەوەی پێكهاتەی توركمان بكرێت بۆ دانانی كەسێك كە كاندیدی پێكهاتەی توركمان بێت بۆ جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان یاخود سكرتێری پەرلەمانی كوردستان وەكو پێكهاتەی توركمان كەسێكتان لەناو خوتان دەستنیشان كرد یاخود زیاتر لە كاندیدێك هەبوون و لە نێو هۆڵی پەرلەمان یەكلایی دەكرێتەوە ؟

ئەمڕۆ یاخود بەیانی زوو كۆبوونەوەیەكی تریشمان هەیە بریاری كۆتایی خومان دەدەینەوە.

چین ئەو خاڵە ناكوكانەی كە لە نێوان پێكهاتەی توركمانیەكاندا هەیە ؟ لەسەر چی ناكوكن تا ناتوانن كەسێك دەستنیشان بكەن ؟

سەرۆكی فڕاكسیۆنی چاكسازی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت هیچ خاڵی ناكوك نیە تەنها ئەوەیە مەشورەت دەبێت لەگەڵ هەر یەكە هەر لیستێك هاوپەیمانی خوی بێت لەناو لیستەكەدا چەندەها حیزب بەشداربووینە لەگەڵ ئەوانەش دەبێت ڕاوێژ بكرێتتەنها ئەوەندەیە ئەگینا خاڵی ناكوك نیە بێگومان.

ڕاتگەیاندووە كە كاندیدی بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان جگە لە جەنابت كێی تر كاندیدە ؟

قاوەچی دەڵێت چاوەڕێی كۆبوونەوەكانین هەردوو لیست كۆبوونەوەی خوی دەكات سەرۆك حیزبەكان لەگەڵ ئەو كاندیدانەی كە دەرنەچوون بۆ پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ سەرۆك حیزبەكانی خومان یەكلا دەكەینەوە سوبەینێ پێشی دانیشتن رادەگەیەنرێت .

بۆچی نەتوانرا ئەمڕۆ یەكلایی بكرێتەوە كە وەك خوت گوتت ڕۆژی یەكشەممە یەكلایی دەكرێتەوە ؟

كاتەكەمان داناوە كۆبوونەوەكە لەگەڵ سەرۆك حیزبەكان هەبووە ئێستا لە پەرلەمان هاتوومەتەوە پاش دەمێكی دی ئێمە كۆبوونەوەی خومان دەكەین لەگەڵ حیزبی خوشمان و لەگەڵ ئەو حیزبە توركمانیەكانی تریش .

كۆبوونەوەی 18 ی مانگی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت یا بریار وایە كە دوا بخرێت ؟

هه‌ڵبه‌ت ئەنجامدەدرێت و دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانیش هەڵدەبژێردرێت .

تا ئێستا یەكلایی بووەتەوە كە ئاخو هەموو لایەنێك بەشداری ئەو كۆبوونەوەیە دەبێت یاخود چوونە بەشداریكردنی لایەنەكان ؟

بە پێی ئەو كۆبوونەوەیەی كە لە رابردوو كراوە لەگەڵ سەرۆك فڕاكسیۆنەكان هەموویان هەوڵ دەدرێت ئامادە بین.

بۆچی تا ئێستا نەتوانراوە لە لایەن پێكهاتەی توركمان یەكلایی بكرێتەوە ؟ مەبەست لێی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان لە لایەن پێكهاتەی توركمان ؟

مونا قاوەچی گووتی یەكلایی دەكرێتەوە هیچ كێشەش نیە لەسەرهیچ كاندیدێك تەنها پێویستمان بە كات هەیە كاتەكەش ئەوەیە كەوا ئەو لیستە توركمانیانە كە هاوبەشیان كردووە لەپەرلەمانی كوردستان دەبێت ڕاو و بوچوونی ئەوانیش تێدا بێت لە كۆتاییدا ئەوە پۆستی پێكهاتەی توركمانە پۆستی حیزبێك نیە ئەوەیە مەسەلەكە ئەگینا یەكلایی دەكرێتەوە.

كام پۆست بریار وایە بە پێكهاتەی توركمان بدرێت ، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان یاخود سكرتێری پەرلەمان ؟

سكرتێری پەرلەمان هەر هەمان شتە تەنها دەستەواژەكەی گۆڕاوە.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپۆرت: پاڕڵمانی هه‌ریمی كوردستان