هێزێـکی تایبەتی ئەمەریکا 70 بارمتەی کورد لە دەسـتی داعش ڕزگاردەکەن

هێزێـکی تایبەتی ئەمەریکا لە ئۆپەراسیۆنێـکی کوت‌وپـڕدا 70 بارمتەی کوردیان لە دەسـتی داعش ڕزگارکردووە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پـێنجشەممە هێزەکە بە فڕۆکەی هەلیکۆپـتەر گەیشـتوونەتە ئەو شوێنەی لە نزیک حەویجە بارمتە کوردەکانی لێبووە و توانیویانە ڕزگاریان بکەن.

بەڵام لە ئێسـتادا هەواڵ هەیە یەک سەربازی ئەمەریکایی لە ئۆپەراسیۆنەکە گیانی لەدەسـتدابێت.