كه‌مال موسلیم وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت" ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی حكومه‌تی عیراق وابڕیاره دابه‌شی ده‌كات له‌گه‌ڵ به‌شه خۆراكی مانگانه به‌سه‌ر خێزانه‌كاندا ده‌بێت ئێمه‌ش بگرێته‌وه به‌ڵام ده‌بێت به‌دواداچوون بكه‌ین په‌یوه‌ندی بكه‌ین له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق تا هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش بگرێته‌وه." ده‌شڵێت" ئه‌وه‌نده‌ی قسه‌مان له‌گه‌ڵ توڕكیا و عیراق و ئێران كردووه به‌هیچ جۆرێك سنوره‌كان داناخرێت له‌هیچ دۆخێك‌دا، هاوكات وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت" سه‌ره‌ڕای ناردنی به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیان له‌لایه‌ن له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراقه‌وه، له‌ئێستادا بازرگانه‌كان به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر خۆراك و پێداویستی ده‌هێنن به‌ڕاده‌یه‌ك هه‌موو كۆگاكانی هه‌رێم پڕه له‌خۆراك و ته‌نانه‌ت ئێستا بڕی خۆراك زۆر زیاتره و كێشه‌ی كه‌می كۆگا هه‌یه له‌چاو ئه‌و خۆراكه زۆره، زۆر به‌دوری ده‌زانم سنورد دابخرێت به‌ڵام "خوانه‌كرده" ئه‌وه ڕوبدات هه‌رێمی كوردستان به‌شی زیاتر له‌سێ مانگ خۆراكی خه‌زن كراوی هه‌یه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دوای ئه‌وه وه‌رزی پێگه‌یشتنی به‌روبومه."
"ئه‌و بڕه خۆراكه‌ی ئێستا دێته ناو هه‌رێمی كوردستان زۆر زیاتره له‌وه‌ی له‌كاتی ئاسایدا ده‌هات "
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی كاریگه‌ری بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆناوه ده‌ڵێت" ده‌توانم بڵێم كۆرۆنا و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌هاتنی خوارده‌مه‌نی و كه‌لوپه‌لی پێویست نه‌كردووه به‌ڵكو ده‌توانم بڵێم زیاتریش بووه و ئه‌و بڕه خۆراكه‌ی ئێستا دێته ناو هه‌رێمی كوردستان زۆر زیاتره له‌وه‌ی له‌كاتی ئاسایدا ده‌هات به‌ڵام ده‌توانم بڵێم هه‌ندێك سیستی هه‌یه له مه‌رزه‌كان له‌هاتنه ناوه‌وه‌ی ئه‌و بارهه‌ڵگرانه ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و ڕێكارانه‌ی له‌ڕووی ته‌ندروستیه‌وه ده‌كرێت بۆ سه‌لامه‌تی ئه‌و خۆراك و بارهه‌ڵگرانه‌ی كه‌دێنه ناوه‌وه تا ڤایرۆس له‌گه‌ڵ خۆیان نه‌هێنن."
"هۆكاری زیادبوونی نرخی هه‌ندێك خۆراك له‌بازاڕ "
سه‌باره‌ت به‌گرانبوونی نرخی هه‌ندێك له‌خۆراك و كه‌لوپه‌لی پێداویستی له‌م كاته‌دا له‌ناو بازاڕه‌كانی هه‌رێم كه‌هه‌ندێك جار له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه كوردییه‌كان هه‌ندێك هاوڵاتی باسی ده‌كات، كه‌مال موسلیم وتی" نرخی كه‌لوپه‌ل و خۆراك به‌رز نه‌بۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان باس ده‌كرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێوه پرسیار و به‌دواداچونی بۆ ده‌كه‌ن، هه‌ندێك خۆراكه ئه‌ویش له‌به‌ر دوو هۆكاره، یه‌كه‌م هه‌ر نرخی ئه‌و كه‌لوپه‌ل و خۆراكانه‌ی له‌و شوێنه‌ی لێی دروست ده‌كرێت گران بووه، وه دووه‌م هۆكار بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه نرخی گواستنه‌وه‌یان گرانبووه ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاتنه ناوه‌وه‌یان دره‌نگ ده‌كه‌وێت به‌هۆی ڕێكاره ته‌ندروستیه‌كانه‌وه بۆ نمونه پێشتر ئه‌گه‌ر بارهه‌ڵگرێك له‌دیوی ئێران یان توركیاوه بهاتایه هه‌رێمی كوردستان دوو ڕۆژی پێده‌چوو به‌ڵام ئێستا 10بۆ 15 ڕۆژی پێده‌چێت بۆیه ئه‌وانیش نرخی گواستنه‌وه‌یان گران كردووه، ئه‌گه‌رنا ڕۆژانه و به‌رده‌وام لیژنه‌كانی چاودێری بازرگانی ده‌گه‌ڕێن به‌سه‌ر ماركێت و شوێنه كراوه‌كاندا تا نرخ گران نه‌كه‌ن و ئه‌و دۆخه "ئیستغلال" نه‌كرێت."
" ئه‌وه نیه ئێمه به‌ته‌نها خه‌می لایه‌نه بازرگانیه‌كه و هاتنی خۆراكمان بێت له‌سه‌ر حسابی ته‌ندروستی گشتی"
وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی وت" هه‌ر بارهه‌ڵگرێك بێت له‌لایه‌ن تیمه ته‌ندروستیه‌كانه‌وه پێش ئه‌وه‌ی بێته ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه "ته‌عقیم" ده‌كرێت، واته ئه‌وه نیه ئێمه به‌ته‌نها خه‌می لایه‌نه بازرگانیه‌كه و هاتنی خۆراكمان بێت له‌سه‌ر حسابی ته‌ندروستی گشتی، نه‌خێر لایه‌نه ته‌ندروستیه‌كه فه‌رامۆش نه‌كراوه."
"هیچ پێشبینیه‌ك ناكرێت كه‌سنوره‌كان دابخرێت "
وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی به‌دوریشی زانی لهههردۆخێكدا ئه‌گه‌ر حاڵه‌تی كۆرۆنا به‌رزبوه‌وه به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو سنوره‌كان دابخرێت له‌به‌رده‌م هاتنی خۆراك و پێداویستی ڕۆژانه‌دا له‌و ڕوه‌وه ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی كه له‌به‌رچاوه هه‌تا ئێستا ئێمه چ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا و ئێران چ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند هیچ شتێكی وانیه، هیچ پێشبینیه‌ك ناكرێت كه‌سنوره‌كان دابخرێت به‌رده‌وامه ئه‌و خۆراك و كه‌لوپه‌ل و سه‌وزه و میوه كه دێنه ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه."
كه‌مال موسلیم سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌دوری زانی سنوره‌كان دابخرێت به‌ڵام ئه‌وه‌شی وت" ئه‌گه‌ر "خوانه‌كرده ڕویدا" به‌دوری ده‌زانم تا مه‌ودایه‌كی دوور ئێمه له‌هه‌رێمی كوردستان توشی قه‌یرانی كه‌می خۆراك و پێداویستی ڕۆژانه ببین چونكه تا ئێستا هاتنی به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیان له‌عیراقه‌وه به‌رده‌وامه هه‌ر پێرێ وه‌جبه‌ی نوێی به‌شه خۆراكی ئه‌م مانگه‌مان بۆ هات و له‌كۆگاكان داگیران."
ڕونیشیكرده‌وه" سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه وه‌زاره‌تی بازرگانی مانگانه به‌شه خۆراكی هاوڵاتیان ده‌نێرێت بازرگانه‌كانیش به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر خۆراك و پێداویستی ده‌هێننه ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌و ڕۆژه‌ی له‌سلێمانی بووم خۆراك و پێداویستی ئه‌وه‌نده زۆره كه كۆگاكان هه‌مووی پڕببون و كێشه‌ی كه‌می كۆگا هه‌بوو، وه حكومه‌تیش ده‌ستی كردووه بهكڕینهوهی خۆراك تا یارمه‌تی خێزانه هه‌ژاره‌كانی بۆ چه‌ند مانگێك پێبدات، بۆیه" خوانه‌كرده" كه‌زۆر به‌دوری ده‌زانم ئه‌وه ڕوبدات ئه‌گه‌ر سنوره‌كان دابخرێت ئه‌وا لانی كه‌م هه‌رێمی كوردستان به‌شی سێ مانگ زیاتر خۆراكی خه‌زنكراوی هه‌یه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ئێستا به‌دواوه وه‌رزی پێگه‌یشتنی به‌روبووم ده‌ست پێده‌كات، به‌ڵام سنور داناخرێت و به‌هیچ جۆرێك شتی وانیه چونكه داخستنی سنور واته وه‌ستانی ژیان."
" بڕه پاره‌كه‌ی حكومه‌تی عیراق هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه؟"
سه‌باره‌ت به‌ده‌نگۆی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه حكومه‌تی عیراقی بڕیاری داوه له‌م دۆخه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆدا ئه‌م مانگه له‌گه‌ڵ به‌شه خۆراكدا دابه‌شی بكات به‌سه‌ر هه‌موو خێزانه‌كاندا له‌عیراق؟
وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت" خۆی ئه‌و پاره‌یه له بودجه‌ی "حاكمه"یه ده‌بێت ئێمه‌ش بگرێته‌وه، به‌ڵام ده‌بێت به‌دواداچوون بكه‌ین په‌یوه‌ندی بكه‌ین له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق تا هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش بگرێته‌وه."
Your browser doesn’t support HTML5