خه‌لیل سه‌ركانی ئەندامی پێشووی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت ئێستا كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆی سیاسییه و نایه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته قسه‌بكات، به‌ڵام باس له بۆچوونی ئێستای خۆی ده‌كات له‌سه‌ر كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه وابڕوات چاره‌سه‌ری گرفتی خه‌ڵك نه‌كه‌ن و موچه‌ی خهڵكییان پێ نه‌درێت، حه‌قه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌تا زووه بێته ده‌ره‌وه له حكومه‌ت، من ئاواتی شێخ جه‌ناب بم "ئیستیقاله ده‌كه‌م " هه‌روه‌ها له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی تر قسه‌ده‌كات.
" بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و سه‌رده‌مه به‌ڵێنی بهدهنگدهرهكانی خۆی دابوو"
له‌دوای ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌موو ئه‌و كێشه و كێبڕكێ ناته‌ندروستانه‌ی لە هه‌ڵبژاردن هه‌بوو، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی لێ دروست بوو، ئه‌وه هه‌ڵبژاردنێكی ته‌واو ناته‌ندروست بوو، پڕاوپڕبوو له ته‌زویر و غه‌ش. ئێمه له وڵاتێكدا ده‌ژین یاسا وه‌كو پێویست سه‌قامگیر نیه، ئێمه په‌نامان بردۆته به‌ر یاسا و دادگای فیدڕاڵی و به‌ڵگه‌مان هه‌بووه، به‌ڵام هیچ ده‌رئه‌نجامی نه‌بووه. بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و سه‌رده‌مه به‌ڵێنی بهدهنگدهرهكانی خۆی دابوو، ده‌بوو پابه‌ندبێت به‌و به‌ڵێنانه‌ی كه بهدهنگدهرهكان و خه‌ڵكی دابوو، سه‌ره‌ڕای تێبینیمان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن، چووینه ناو دانوستان له‌گه‌ڵ پارتی بۆ پێكهێنانی ئه‌و كابینه‌یه، له ده‌رئه‌نجامی هه‌شت بۆ نۆ جار دانوستانان ڕه‌نگه دووجار باس له پۆست كرابێت، جاره‌كانی تر باسی چاكسازی كراوه، و له‌سه‌ر ئه‌و پاكێجانه‌ی سه‌رده‌می ئۆپۆزیسیۆن بوون، كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ هه‌موو جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات و وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دایڕشتبوو بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازی تێدابكرێت، به‌شێكی ئه‌م پاكێجانه ئه‌گه‌ر كاری پێبكرایه و بخرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به دڵنیاییه‌وه دۆخه‌كه به‌مه نه‌ده‌گه‌یشت، دۆكیومێنتی زۆر هه‌یه، كه پارتی به‌مه ڕازی بوون و هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چاكسازی بكرێت و ئه‌م كابینه‌یه كابینه‌یه‌كی ته‌ندروست بێت و بیكه‌ین به كابینه‌یه‌كی خزمه‌تگوزار و خزمه‌تی خه‌ڵكی تیا بكه‌ین. یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیش هاتنه ناو دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ پارتی و ئه‌وانیش له‌سه‌ر ئه‌و كارنامه سیاسییانه ڕێكکه‌وتن، كه هه‌موومان بتوانیین له‌سه‌ر ئه‌و كارنامانه چاكسازی بكه‌ین."
"سه‌ریشی له‌به‌رده‌م به‌غدا دانه‌واند و ئیفلاسی كرد "
"ئێمه بڕوامان وابوو كه ده‌توانیین چاكسازی بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی لایه‌نی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و كارنامه سیاسییه‌كه‌ی، كه له‌سه‌ری ڕێكهوتبووین، به‌ڵام تا ئێستاش ئه‌م كابینه‌یه نه‌كه‌وتۆته سه‌رپێی خۆی. تا ئێستاش ئه‌و پۆستانه‌ی به‌ر لایه‌نی گۆڕان كه‌وتوون به به‌تاڵی ماونه‌ته‌وه و پڕ نه‌كراونه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه كابینه‌كه ته‌واو نه‌بوو و نهكهتۆته سه‌رپێی خۆی. مه‌سه‌له‌ی كۆرۆنا هه‌رێمی گرته‌وه، ده‌سه‌ڵاتی كوردی له 27 ساڵی ڕابردوودا، ده‌سه‌ڵاتێكی ته‌ندروست نه‌بووه، هیچ یه‌ده‌گێكی نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ژێرخانێكی باشی هه‌بێت و بودجه‌یه‌كی بۆ كاره‌ساتی سروشتی هه‌بێت. ئه‌و كابینه‌یه هاته سه‌ر كابینه‌یه‌كی 28 ملیار قه‌رزداری. له‌به‌ر ئه‌وه له هه‌نگاوی یه‌كه‌می ئه‌و په‌تایه حكومه‌تی هه‌رێم ده‌سته‌وه‌ستان بوو، سه‌ریشی له‌به‌رده‌م به‌غدا دانه‌واند و ئیفلاسی كرد، ئه‌مه به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌و شتانه‌وه هه‌بوو كه من بۆت باس ده‌كه‌م. "خه‌لیل سه‌ركانی ئه‌ندامی پێشووی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وای وت"
"له وڵاتان گه‌ل ده‌سه‌ڵات ده‌گۆڕێت "
خه‌لیل سه‌ركانی ده‌ڵێت: "ئێمه له‌سه‌ر چاكسازی دانوستانمان له‌گه‌ڵ پارتی كردووه نه‌ك له‌سه‌ر پشك و پۆست و ئیمتیاز. به‌ڵگه و نوسراو هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چاكسازی بكه‌ین. ئێمه سهقفێكمان د‌یاریكردبوو ئه‌گه‌ر نه‌كرێت، پاشه‌كشێی لێ بكه‌ین، ئێستا خه‌ڵك له دۆخێكی ته‌واو سه‌خت دایه، ئێ خه‌ڵك ناتوانێت داوای مافه‌كانی بكات و ناتوانێت داوای موچه‌كه‌ی بكات. ئه‌مه هه‌ر به حیزبه سیاسییه‌كان ناكرێ، به گه‌ل ده‌كرێت، له وڵاتان گه‌ل ده‌سه‌ڵات ده‌گۆڕێت."
"پێشبینی ئه‌م ماڵ وێرانیه‌ی ئێستا نه‌ده‌كرا "
ئه‌ندامه‌كه‌ی پێشووی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌شڵێت: " بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه به‌خه‌ڵكی دابوو، ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌رچی بێت، به‌شداری كابینه‌كه بكات ئه‌مه له‌لایه‌ك، له‌لایه‌كی تره‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی پارتی بۆ چاكسازی به‌شداریكردووه، ئیتر ئه‌گه‌ر هه‌ڵه بێت یان ڕاست بێت، به‌ڵام پێشبینی ئه‌م ماڵ وێرانیه‌ی ئێستا نه‌ده‌كرا، به‌شێكی ئاسه‌واری قه‌یرانه‌كانی پێشوو بوو، كه بۆی به‌جێ مابوو به میرات له‌ڕاستیدا ئه‌مانه هۆكار بوون."
"مانگه‌شه‌و سه‌ر له ئێواره دیاره، ئه‌م كابینه‌یه شكستی هێناوه "
به بڕوای خه‌لیل سه‌ركانی ئه‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم شكستی هێناوه "مانگه‌شه‌و سه‌ر له ئێواره دیاره، ئه‌م كابینه‌یه شكستی هێناوه و ئیفلیجی هێناوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی دوو مانگ موچه‌ی پێ نه‌دراوه، سێ مانگی تریش پێی نادرێت و خه‌ڵك متمانه‌ی پێی نامێنێت، هه‌موو شتێك په‌یوه‌ندی به متمانه‌ی خه‌ڵك هه‌یه. حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌یه كه خزمه‌تی خه‌ڵك بكات، ئه‌م كابینه‌یه ئیتر ناتوانێت خزمه‌تی خه‌ڵك بكات." خه‌لیل سه‌ركانی وای وت"
سه‌ركانی ئه‌وه‌شی وت: "خه‌ڵك باوه‌ڕی به‌وه نه‌ماوه بچێته سه‌ر سندوقی ده‌نگدان ، خه‌ڵك باوه‌ڕی به‌م حیزبه سیاسییانه نه‌ماوه، خه‌ڵك بێ ئومێد بووه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بكرێت، ئه‌مانه ئه‌وه‌نده هێزی چهكدارو پاره و ده‌سه‌ڵات و میلیشیایان هه‌یه، كه هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌لا ڕێدا ده‌ڕوات له‌به‌رئه‌وه هه‌ڵبژاردن ده‌رئه‌نجامێكی نابێت، هه‌مان سیناریۆی جاران دووباره ده‌بێته‌وه‌و ئه‌مانه ده‌بنه‌وه به حاكمی ئه‌م وڵاته به‌م فۆڕمه‌ی ئێستا."
هه‌روه‌ها وتی" پێویسته گۆڕانێكی بنه‌ڕه‌تی بكرێت له‌ڕێگه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكه‌وه له‌ڕێگه‌ی ته‌وژمی خه‌ڵكه‌وه، ئه‌وه‌ی كه له دنیادا هه‌یه شۆڕشی جه‌ماوه‌رییه."
"جووله‌كه‌یه‌ك له ئیسرائیله‌وه بێت و ببێت به‌سه‌رۆكی ئه‌م هه‌رێمه و چاكسازی بۆ ئێمه بكات له‌گه‌ڵیداین. "
خه‌لیل سه‌ركانی ده‌ڵێت: "من پشتیوانیم له حكومه‌ت نه‌كردووه، پشتیوانیم له چاكسازی كردووه، جووله‌كه‌یه‌ك له ئیسرائیله‌وه بێت و ببێت به‌سه‌رۆكی ئه‌م هه‌رێمه و چاكسازی بۆ ئێمه بكات له‌گه‌ڵیداین. "
هه‌روه‌ها سه‌ركانی ئه‌وه‌شی وت: "به ته‌نیا مه‌سه‌له‌كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نییه، یه‌كێتی لایه‌نێكی سه‌ره‌كی ئه‌م كابینه‌یه‌یه. یه‌كێتی كاتێكی زۆری كوشت تا به‌شداری كابینه‌كه‌یان كرد، ئه‌م كابینه‌یه نه‌كه‌وته سه‌رپێی خۆی، ئه‌گه‌ر كابینه‌كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دانوستانه‌كه، وه‌كو خۆی پێكبهێنرایه، كابینه‌كه بكه‌وتایه سه‌رپێی خۆی، ئه‌وكاته قسه‌یه‌كمان ده‌كرد بۆ سه‌قفی زهمهنییهكه. به‌ڵام نه‌كرا. یه‌كێتی دره‌نگ هاته ناو دانوستانه‌كانه‌وه، پۆسته‌كان به‌به‌تاڵی مانه‌وه ئه‌مه وایكرد شه‌ش مانگ تێپه‌ڕی و زۆر كاتی كوشت."
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی جێبه‌جێنه‌كردنی پڕۆژه‌كانی گۆڕان له‌ناو حكومه‌ت بۆچی خه‌تاكه‌ی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ هاتنی دره‌نگ وه‌ختی یه‌كێتی بۆ ناو حكومه‌ت؟ خه‌لیل سهكانی وتی: "وه‌زعه‌كه وای خواستووه. واقعی ئه‌م وڵاته‌ی ئێمه وایه، مه‌سه‌له‌كه خه‌تا نیه."
"من ئاواتی شێخ جه‌ناب بم "ئیستیقاله ده‌كه‌م"، حه‌قه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له حكومه‌ت بێته ده‌ره‌وه"
من ئاواتی شێخ جه‌ناب بم "ئیستیقاله ده‌كه‌م". شكستی ئه‌مانه كه به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا هێناویانه، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی تێدا نه‌بووه، نه له‌داهات و نه له‌گومرگی سنوره‌كان و گرێبه‌ستی ژێربه‌ژیری نه‌وتدا نه‌بووه ئیتر بۆچی بچنه ژێر باری ئه‌م شكسته، ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆخه وا بڕوات چاره‌سه‌ری گرفتی خه‌ڵك نه‌كه‌ن و موچه‌ی خهڵكییان پێ نه‌درێت، حه‌قه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌تا زووه بێته ده‌ره‌وه له حكومه‌ت."
"پێم باش نیه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پشتگیری پرسی لامه‌ركه‌زیه‌ت بكات سنوری دێگه‌ڵه بۆته‌وه به‌دیواری به‌رلین "
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستی وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی له‌سه‌ر لامه‌ركه‌زیه‌ت، كه له ئێستادا باسی لێوه‌ده‌كرێت؟ خه‌لیل سه‌ركانی وتی: "پارتی كاتی خۆی بڕوایان هه‌بووه به لامه‌ركه‌زیه‌ت، به‌ڵام به‌م جۆره‌ی ئێستا نا، ئێمه پێمانوایه سیسته‌می لامه‌ركه‌زی بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگه، به‌ڵام ئه‌وه پرۆژه یاسای ده‌وێت و كۆده‌نگی ده‌وێت، له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆ ئه‌وه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت و بدرێت به په‌رله‌مان و ڕێكه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت، ئه‌مه كاتی خۆی قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه، به‌ڵام ئێستا ڕه‌نگه وانه‌بێت، چونكه بارودۆخێكی تر هاتۆته پێش و كێشه له نێوان پارتی و یه‌كێتی-دا هه‌یه، سنوری دێگه‌ڵه بۆته‌وه به‌دیواری به‌رلین."
سه‌ركانی وتیشی: "نه‌خێر من پێم باش نیه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پشتگیری پرسی لامه‌ركه‌زیه‌ت بكات له ده‌ره‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، كاتێك پشتگیری لامه‌ركه‌زیه‌ت بكات له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه كاك نه‌وشیروان قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات و له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه له ده‌ستوردا هه‌یه نه‌ك له‌سه‌ر كێبڕكێ و ململانێی حیزبی بێت من ئه‌وه‌م پێ خۆش نیه".
Your browser doesn’t support HTML5