عەتا شێخ حەسەن، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا ڕایدەگەنێت کە هەڵوێستی ئەوان لەسەر لەشکرکێشی سوپای تورکیا ئەوەیە هیواخوازن کێشەکان لەڕێی دیالۆگ و گفتوگۆوە چارەسەر بکرێن، لە پێشتریشدا مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ئەم هەڵوێستەی ڕاگەیاندووە.
لە وەڵامی پرسیارێکی دەنگی ئەمەریکا کا ئایا ئەوان وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانیان خستووەتە گەڕ بۆ وەستاندنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی وتی کە بەیاننامەکەی مەسعوود بارزانی بانگەوازێک بووە بۆ هەردوولا کە بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ.
لەلایەکی ترەوە ڕۆژی هەینی کۆمەڵێک گەنج ویستییان لە ڕێی چوونە ناو شاری هەولێرەوە بگەنە عەفرین، بەڵام لە بازگەی دێگەڵە پشێوی کەوتە نێوان ئەوان و هێزە ئەمنییەکان و ئەو گەنجانە پارتی دیموکراتی کوردستانیان تۆمەتبار کرد بەوەی ڕێگری ئەکات لەوەی خەڵک بگەنە عەفرین. ل ەبەرامبەردا عەتا شێخ حەسەن بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند هەرکەسێک دەیەوێت بچێتە عەفرین بۆ بەشداری لە بەرگری خەڵکی ئەوێ، ئەوان ئامادەن هاوکاریان بن و ئۆتۆمبێلیشیان بۆ بگرن.
Your browser doesn’t support HTML5