ماوه‌یه‌ک ده‌نگۆی هه‌ڵهاتنی هه‌ندێ ئه‌ندامی په‌رله‌مان و وه‌زیری خانه‌نشین و به‌رپرسی ئیداری له حکومه‌تی هه‌رێم ده‌کرێت بۆ وڵاتانی که‌نه‌دا و ئه‌مریکاو وڵاتی دی بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ری، که نه‌دا یه‌کێکه له‌و وڵاتانه‌ی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی تیا بینراوه، له‌و باره‌یه‌وه هێمن ره‌ئووف وه‌کو نوسه‌رێک باس له‌وه ده‌کات هاتنی ئه‌وانه ئه‌گه‌ر به به‌رنامه بێت مه‌ترسی بۆ سه‌ر جالییه‌ی کوردی دروست ده‌کات "ده‌بێت خه‌ڵکی ئازادیخواز بێده‌نگ نه‌بن، خه‌ڵکی ئاسایی له‌تاوی ئه‌و سیاسیانه هه‌ڵهاتووه، ئێستا سه‌یره ئه‌وانیش هه‌ڵدێن و ده‌یانه‌وێ فه‌زای ئازادی و مافی مرۆڤی ئه‌م وڵاتانه بۆ خۆیان به‌کار بهێننو دوواتر ببن به مڵۆزم به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌وه."
هێمن یه‌کێکه له‌و نوسه‌ره ره‌خنه‌گرانه پێی وایه ده‌بێت خه‌ڵک بێ ده‌نگ نه‌بێت له ئاستییاندا ، ده‌شڵێت "پارتی و یه‌کێتی له که‌نه‌دا له لیستی ره‌شدان، هه‌ر کات بسه‌لمێنرێت به ڤیدیۆ‌و دۆکیمێنت که هه‌رکه‌س سه‌ر به‌و دوو لایه‌نه بوون، زه‌حمه‌ته مافی په‌نا به‌ری وه‌ربگرن."
خه‌ڵکی سیاسیش وه‌ک هه‌ر هاوڵاتییه‌کی تر مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که له وڵاتێک مافی په‌نابه‌ری وه‌ربگرێت. هێمن له‌و باره‌یه‌وه هاوڕا نییه، ئه‌و وتی "ئه‌وانه پاسه‌وانیان هه‌یه، ژیانیان مسۆگه‌ره و هیچ مه‌ترسییه‌کیان نه‌بووه، خه‌ڵک له تاو ئه‌وانه رایان کردووه، ئه‌گه‌ر مه‌ترسیشیان له‌سه‌ر بێت، بۆ به سه‌رکزی خۆیان ته‌سلیم ده‌که‌ن."
Your browser doesn’t support HTML5