هەڵبژاردنەکان بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد هاووڵاتیان ڕوویان لە بنکەکانی دەنگدان کرد تا نوێنەرەکانیان بۆ چوار ساڵی داهاتووی دەستنیشان بکەن.
کاتژمێر هەشتی بەیانی ڕۆژی 30 مانگی نۆ بنکەکانی دەنگدان بەڕووی هاووڵاتیان کرانەوە و تا کاتژمێر شەشی پاشنیوەڕۆی هەمان ڕۆژ بەردەوامی دەبێت.
29 قەوارە و لیست و هاوپەیمانی کێبڕکێ لەسەر پلەکانی پێشەوە و وەرگرتنی زۆرترین کۆرسی پەرلەمانی دەکەن ، لە نێو ئەو لیست و قەوارە و هاوپەیمانێتیانە 673 کاندید هەن کێبڕکێ لەسەر 111 کۆرسی پەرلەمان دەکەن ، وەرگرتنی کورسی پەرلەمانی بەپێی ڕێژەی بەشداری خەڵک بەرز و نزمی لە دەنگی هاووڵاتیان بەخۆیەوە دەبینێت ، لە سنووری پارێزگای هەولێر 499 بنکەی دەنگدان دانراون کە لە 2142 وێستگە پێکهاتووە ژماری ئەو کەسانەی کەلە دەنگدانی گشتی مافی دەنگدانیان هەیە لە 136419 دەنگدەر پێکهاتووە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژازدن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستاندا بڕیاریداوە هەر کەسێک کە دەچێتە دەنگدان پێویستە ڕەگەزنامەی عێراقی و ناسنامەی باری شارستانی پێ بێت یاخود پاسپۆرت یان کارتی نشیمانی تا بتوانێت دەنگی خۆی بدات بە پێجەوانەوە مافی دەنگدانی نابێت و بەهیچ شێوەیەکیش دەنگدان درێژناکرێتەوە دوا کات کاتژمێر شەشی ئێوارە بە کاتی هەولێر دەبێت.
بەشێک لە هاووڵاتیان و کاربەدەستە باڵاکانی هەرێمی کوردستان کاتێک سەردانی بنکەکانی دەنگدانیان کرد و دەنگی خویان دا بە دەنگی ئەمەریکایان ڕاگەیاند پێویستە هەمووان بە ئازادانە و دوور لە پێشێلکاری و ساختەکاری لە دەنگدان دەنگی خۆیان بەو لیست و کاندیدانە بدەن کە متمانەیان پێ هەیە و تا ئێستا پرۆسەکە بەباشی بەڕێوەدەچێت ، ئەنجامە نافەرمیەکان لە دوای تەواوبوونی پڕۆسەی دەنگدان ئاشکرا دەکرێ و کۆمسیۆنیش دەڵێت ئەنجامە فەرمیەکان پاش 72 کاتژمێر بەسەر وادەی تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدان بڵاودەکرێنەوە.