خەسرەو گۆران ڕەتیدەکاتەوە پارتی تەزویری کردبێت و دەڵێت دەیان سکاڵایان تۆمارکردووە

ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە پارتەکەی تەزویری کردبێت لە پـرۆسەی دەنگدانەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەی هەرێمی کوردستان و دەڵێت ئەوان دەیان سکاڵایان تۆمارکردووە.

خەسرەو گۆران لە لێدوانێکی تایبەت بۆ دەنگی ئەمەریکا گوتی ئەوان پابەندی هەموو ڕێنمایـیەکانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان بوون و ڕێز لە بڕیارەکانی دەگرن.

دەشڵێت ئەوان دەیان سکاڵایان تۆمارکردووە لەسەر ئەو پـێشێلکارییانەی کراون، لەوانە بریکاری پارتی لە سلێمانی لێی دراوە. هەروەها ساختەکاری لە کۆمەڵێک بنکەی دەنگدان کراون، بە تایبەتی لە کۆیە و سلێمانی.

هیوای خواست کۆمسیۆن بە دەنگی ئەو سکاڵایانەیانەوە بچێت و بڕیاری خۆی لەسەریان بدات.

پاشان لێدوانەکەی سەعدی پـیرە وتەبێژی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ڕەتکردەوە کە ڕایگەیاندبوو پارتی تەزویری کردووە، گوتی ئەو ئیدیعایە هیچ بنەمایەکی ڕاستی نیـیە و کۆمسیۆن با لەم بارەیەو بڕیار بدات.

درێژەی لێدوانی خەسرەو گۆران لەم فایلە دەنگیـیەدایە.

Your browser doesn’t support HTML5

لێدوانی خەسرەو گۆران