ڕۆژی دووشەممە لە هەولێر ژمارەيەکى زور لە سياسەتمەدار و روشنبيران و رۆژنامەنووسان و چالاکوانانى سڤيل لەگەل وەزيرى ناوچە کوردستانيەکانى دەرەوەى ئيدارەى هەريم و شاندى ئەو ناوچانە کۆبوونەوە و تيدا باسى چارەنووسى ئەو ناوچانە کرا لەبارەى پرسى ئەنجامدانى ريفراندوم و گەرانەوەى ئەو ناوچانە بەشێوەيەکى فەرمى بۆ سەر ئيدارەى هەرێمى کوردستان، نەسرەدين سندى وەزيرى ناوچە کوردستانيەکانى دەرەوەى ئيدارەى هەرێم بۆ دەنگى ئەمەريکا دەڵێ ئێمە داوا دەکەين ئەو خەلکى ئەو ناوچانەى دەرەوەى ئيدارەى هەريم بەشدارى لەم ريفراندومەى هەريمى کوردستاندا بکات چونکە هيچ مانايەک نيە کە خەڵکى ئێمە لەو ناوچانە دەنگى خوى نەدات لەمبارەيەوە چونکە ناوچەى کوردستانين ديف ئيحسائاتى پێش هاتنى رژێمى بەعس بۆ سەر حوکم لە عێراق زوربەى زورى ئەو ناوچانە کورد نشين بوون بەڵام تووشى تەعريب تەبعيد و تەرحيل بوون لەو ناوچانە و حکومەتى مەرکەزيش ئەمە 10 سال تێپەرێوە نەهاتووتە سەر خەت تا ئەم بابەتە چارەسەر بکەين ، بويە ئومێدەوارين کە حکومەتى هەريمى کوردستان ئاليەتێکى تر بدوزێتەوە کە کارى لەسەر بکەين ئەو ناوچانە بگەرێنەوە سەر هەريمى کوردستان.
لە پرسيارێکى دەنگى ئەمەريکادا بۆ وەزيرى ناوچە کوردستانيەکانى دەرەوەى ئيدارەى هەرێم سەبارەت بە ريفراندومى هەرێمى کوردستان کە بۆچونى جۆراوجۆر درۆست بوون ، حەيدەر عەبادى سەرۆک وەزيرانى عێراق پێى وايە وروژاندنى ئەم پرسە بۆ مەسەلەى هەڵبژاردنەکانە ناوبراو دەڵێ ماوەيەکە لايەنى سياسى حکومەتى هەريم مەژغولى ئەوەن کە ئيمە راپرسيەک ئەنجام بدەين بۆ وەرگرتنى دەنگى خەڵک لەمبارەيەوە بۆ سەربەخۆى هەريمى کوردستان کە وەکو وەرەقەيەکە دەکەوێتە دەستى لايەنە سياسيەکان يەعنى نە ئيعلانى سەربەخۆيە تەنها دەست پێکردنيکە لەم بوارەدا کە ئێمە بتوانين بەشدارى خەڵکى خومان بکەين کەوا ئەوان چ بريارێک دەدەن و وەرەقەيەک بکەوێتە دەستى لايەنە سياسيەکان تا دواتر کار لە سەر ئەم بابەتە باشتر ئەنجام بدرێت و حەرەکە لە سەر وڵاتانى ئيقليمى و گەورە درۆست بکرێت کە هەنگاو لەم بوارەدا بنرێت چونکە مافى خەڵکى ئێمەيە ئەم هەنگاو بهاوێژن.
لاى خويەوە دڵگەش رەمەزان بەرپرسى هەماهەنگى تۆڕى ڕێکخراوە مەدەنيەکانى هەولێر بۆ دەنگى ئەمەريکا دەڵێ پێش هەموو شتێک پەرلەمان کارا بکرێتەوە بەڵام ئەگەر بێتو هەر حيزبێک کوسپێک بە بەر پەرلەمان بێخێت يان بەر بە ناوچە دابراوەکان بێخێت ئەوا مێژوو شەرمەزارى دەکات دەبێت هەنگاو بنێت تا لێک نزيک ببنەوە.
لە ئێستادا لە هەرێمى کوردستان بەگشتى و ماس ميدياکەى ريفراندوم بووەتە مژار و پرسێکى گرنگ و بەردەوام لەبارەيەوە دەدوێن و بۆچوونى جيا جيا لەبارەيەوە درۆست بووە .
Your browser doesn’t support HTML5