پارێزگاری هەولێر دەڵێت تاووتوێی ئەوە دەکرێت بە چ شێوازێک هاوکاری کاسبکارانی بازاڕی لەنگە بکرێت

نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر لە بارەی کاسبکارانی بازاڕی لەنگە دەڵێت گرێبەستەکانیان بۆ دە ساڵ درێژکراوەتەوە و ئەوان هەر لەوێ دەبن و دیراسەی ئەوە دەکرێت کە بە چ شێوازێک حکومەت بتوانێت هاوکاریان بکات.

لە دیدارێکی ئەحمەد زێباری لە دەنگی ئەمەریکاوە لەگەڵ نەوزاد هادی پاریزگاری هەولێر لە بارەی دوایین زانیاری و چونیەتی قەرەبوکردنەوەی خاوەن دوکان و کرێچیەکانی بازاڕی لەنگە کە بەهۆی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە بازارەکە گڕ دەگرێت بەو هۆیەوە زەرەر و زیانێکی زور بەر بەو کاسبکارانی بازاڕەکە دەکەوێت.

نەوزاد هادی پاریزگاری هەولێر لەو دیدارەدا دەڵێت ئەو ئیجرائاتانەی کە پێویستن و دوای قسەکردن لەگەڵ کاسبکارانی ناو بازاڕی لەنگە هەر لەسەر فەرمانی کاک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت و هەروەها تیمەکانی ئەنجومەن و هەروەها سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کە سەرەدانمان کردن لەگەڵیان کە بریارەکانیان لەسەر داوای خویان ئەوان دەستبەجێ دوکانەکانی خویان چاک دەکەنەوە بەشێوازێک کە باشتر و بەرزتر وەک داواکاری ئەوان بووە ، و ئەو خزمەتگوزاریانەی کە پێویست دەکات لە تۆری ئاو و کارەبا و ئاوەڕوو و چاککردنی کوڵانەکانی ناو دوکانەکان و هەروەها سیستەمی بەرگری شارستانی بە بۆری ئاو کە بچێتە ژوورەوە، بە سیستەم بکرێت بۆ ئەوەی ئەم جەنجاڵیەی تێکەڵبوونی ئەم تۆڕە کارەباییەکان کە هۆکاری سەرەکی بووە شۆرتی کارەبا بە سوتانەکەی دووبارە نەبێتەوە و هەروەها رێکخستنەوەی دووبارە شێوازی سکیۆریتی بازاڕی لەنگە بە شێوازێک بێت نەک ئەوەی کە پێشتر پەیرەوکرایە لەگەڵ پاسەوانی شەو بەشێوازێکی تر بێت کە کۆمپانیاکان رێکخی بکەن و بەرپرسیارەتیەکەشی دیاربێت.

لەبارەی بابەتی قەرەبوو ، زورێک لەو دوکاندار و کرێکار و کاسبکارانە باسی قەرەبو دەکەن ئایا چوون قەرەبو دەکرێنەوە ؟

ئەمەش لێک جیاوازە چونکە خاوەن موڵکی تێدایە کرێچی تیدایە عەرەبانچی تێدایە خاوەن مێزی تێدایە و جۆرەها شتی تێدا هەیە ، جاری یەکەم ئەوەی کە لای ئێمە و لای کاسبکارەکان داواکاریە بە زوترین کات ئەم بازاڕە بکرێتەوە و خەڵکەکە بچێت کاسبیەکەی خوی بکات بەو سیستەمانەی کە باسمان کرد و ئێمە لیژنەمان پێکهیناوە کە راستەوخۆ جێبەجێ دەکەین بۆ ئەوەی ئیشەکان دوانەخرێن بۆ بابەتی هاوکاری کردنی حکومەت بۆ ئەوانە ئەمەش دیراسە دەکرێت کە بە چ شێوازیک بتوانرێت هاوکاریان بکرێت.

بەشێک لەو کەسانە ئیفلاسیان هێناوە ناتوانن خوشیان دوکانەکانیان چاک بکەنەوە کە ئێوە پێتان ڕاگەیاندوون ئەوان دەتوانن دوکانەکانیان چاک بکەنەوە ، هەلبەت ئەمە وەک خویان دەڵێن ؟

نا بەو شێوازە نیە چونکە لەگەڵیان بووینە و خویان داوایان کردووە و مەعلومە ئەو کەل و پەلی لەو بازاڕانەش هەیە چ شێوازێک بووە ، ئەوەی کە گرنگە ئێستا بازاڕەکە بە ئیش بکەوتەوە ئەوە داواکاری سەرەکی هەمووان بووە .

بە پێی دوا ئامار چەند دوکان سوتاون و ئایا بڕی زیانە مادیەکان بە چەند هەزار دولار مەزەندەی بۆ دەکرێت ، هەندیک سەرچاوە باس لەوە دەکەن کە نیو ملیار دولار زیانەکەیەتی چونکە دەڵێن نزیک بە دووهەزار دوکان سوتاون ؟

پارێزگاری هەولێر دەڵێت : نە دووهەزار دوکانە و نە نیو ملیار دولاریشە لە هەموو بازاڕەکە مەعلومە ئەو کەل و مەوادە ، هەر یەکەو دەتوانێت بڵێت ئەوەندە دەفتەرە و هەزار دولارەم لە ژوورەوە هەبووە بەڵام ئەو کەل و پەلانەی کە تەخمین دەکرێت ئەوانەی کە پسپۆرن لەو مەجالەی بازاڕی دیراسەت دەکرێت، ئەوە نیە هەر یەکەو خوی تەقیمی شتێک بکات بۆ خوی .

گلەییەکی زور لە تیمەکانی ئاگرکوژینەوە دەکرێت کە وەکو پێویست بە ئەرکی خویان هەڵنەستاون چون مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتە دەکرێت ؟

بابەتەکە تیمەکان نیە خویشیان دەڵێن کێشەی خویان هەبووە و ئەو هەموو کەل و پەلە زیادەیەی بەناوی مێز و عەرەبانەی سەر رێیەکانی گرتبوو مەعلومە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە نەیانتوانیوە بگەنە ئەو شوێنانەی کە ئاگری تێدا هەبووە لەبەر ئەوەی ئەو هەموو کەل و پەلە زیادەی کە بە شێوازێکی دیکە کە بەناوی کاسبکارەکان ئەوانەی کە عارەبانەیان هەیە یان ئەوانەی کە مێزیان هەیە یان ئەوانەی کە لەسەر عەرز دانراون ئەمانە هەموو رێگرێکی سەرەکی بوونە بۆ ئەوەی تیمەکان نەتوانێت بگاتە ژوورەوە .

ئەو بازاڕە ئەنجومەنێکی هەیە لە لایەن ئەو ئەنجومەنەوە یاخود ئەو دوکاندارانەوە هیچ کاتیک باسی کێشەکانی ئەو بازاڕەیان بۆ پارێزگا نەکراون ؟

نەخێر و هیچ پێویست ناکات گومان بخەنە سەر ئەم بابەتە کاتی خوی بە بریاری ئێمە ئەم بازاڕە درۆستکراوە کە دە ساڵ بەر لە ئێستا دەبێت چەند کەپرێک بوونە لە جێی داون داون کە بە حەسیر و ژمارەیەکی سنۆردار بەڵام ئەو شوێنە دەستنیشانکرا بە هەموو شێوازێکی ریک و پێک بویان درۆستکرا و پێیان درا کە کاسبکاری خویان بکەن لەوێ، بویە زور پرۆپاگندە هەیە بەو شێوازە کە خەڵکێک دەڵێ ئەوە دەگوازرێنەوە یان ئەوە دراوەتە بازرگانێک یان وەبەرهێنەرێک ئەم گومان و قسانە هیچ بنەمایەکی درۆستی نیە چونکە لای ئەوان ئەوە داواکاریە خەڵک کاسبی خوی بکات و هەست بە ئارامی بکات چونکە ئەمە مەبەست و سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە .

نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر لەبارەی بازاڕی لەنگە زیاتر دەڵێت گرێبەستەکانیان بۆ دە ساڵ درێژکراوەتەوە و پێش ئەو ڕووداوەش بووە و ئەوان هەر لەوێ دەبن و دوکانی خویشتیان.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپـۆرتی ئەحمەد زێباری