پەیامنێری ڕۆژ نیۆز لە هەولێر ئازادکرا

بڕیار محەمەد پەیامنێری ئاژانسی ڕۆژ نیۆز لە هەولێر کە بۆ ماوەی 26 ڕۆژ لە لایەن ئاسایشی هەولێرەوە وەک خۆی دەڵێت دەستگیرکرابوو دواجار ئازادکرا.

ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت من لە ئاسایشی هەولێر بووم دواتر گواستراومەتەوە بۆ ئاسایشی گشتی پاشان بۆ هەواڵگیری گشتی، شتێک هەیە دەمەوێ بە ئەمانەتەوە بیڵێم ئەگەر نەک ئێستا کە لەبەر ئەوەی ئازادکراوم بەو شێوەیە قسە دەکەم ، دە ساڵی دیکەش بێت ئەوە دەڵێم ئەوەی بەرامبەر من کرا باوەر ناکەم بەرامبەر هیچ کەسێک کرابێت چونکە بە شێوازێکی زۆر باش مامەڵەیان لەگەڵ کردم مامەڵەی هێزە ئەمنیەکان زۆر باش بوون هەم لە لێکۆلینەوەکان هەم لە شوێنی مانەوە هەموو شتێکم باش بووە، ئەو دەنگۆیانەی کە باس لە خراپی ڕەوشی تەندروستی من دەکرا دوورە لەڕاستی مامەڵەی هێزە ئەمنیەکان لە ماوەی ئەو چەند ڕۆژە مامەڵەیەکی زۆر رێکو پێک بوو نە لێدان و نەسوکایەتی و ئەشکەنجەدان نەکراوە، لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنەکەم لەداهاتوودا لەوانەیە لە پەڕەی تایبەتی خوم باس لە هۆکاری دەستگیرکردنەکەم بکەم ئێستا نامەوێ، لە کاری ڕۆژنامەوانی خوم بەردەوام دەبم هیچ شتێک ناموەستێنێ مۆڵکی هیچ حیزب و لایەنێک و دەزگایەک نیم بەلکۆ من ڕۆژنامەنووسێکی ئازادم.

بڕیار محەمەد دەڵێت ساڵانێک لە بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەرماندەی هەولێری هێزەکانی پێشمەرگە بوومە لە فەرماندەی لەشکری کوردستان لەوێ کارم کردووە ئەو ماوەیەش لەوێ کارم کردووە کارەکانم شاهیدی ئەوە دەدەن کە من مۆڵکی تەنها ئەو فەرماندەیە یان موڵکی بە تەنها یەک کەس و بەرپرس نەبوومە بەڵکۆ موڵکی تەواوی ئەو پێشمەرگانە بوومە کە لە چوارچێوەی فەرماندەیی هەولێر کاریان کردووە، هیچ جیاوازیەکم نەکردووە لە نێوان هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندن لە پێدانی زانیاری، لە داهاتووشدا کارە ڕۆژنامەوانیەکەی خوم لە هەموو شتێک پێ گەورەترە و هیچ کاتێکیش ئامادە نیم بۆ هیچ کەس و لایەن و حیزبێک دەستبەرداری کاری ڕۆژنامەنووسی بم. گوتیشی راستە من پێشوتر لە ڕاگەیاندنی پێشمەرگە کارم کردووە بەڵام من زیاتر لە دووساڵە هیچ پەیوەندیەکم بەو فەرماندەیە و کاری سەربازی نەماوە.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپـۆرتی ئەحمەد زێباری