خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی خەڵک لەساڵی 2016 دا بەشێوازێکی هیمنانەو شارستانیانە و پێشکەشکردنی کۆمەڵێک داواو پێشنیارو داواکردنی مافە ڕەواکانیان بەردەوام بوو؛ وەک داواکردنی موچەو باشتردکردنی بژێوی ژیانی خەڵک و کارمەندان و مامۆستایان. بەڵام تا ئەم ساتەوەختە بەڕای شارەزایان هیچ کام لە داواکارییەکانیان جێبەجێنەکراون. لەدەرئەنجامدا کۆمەڵێک پێشێلکاریی بەرامبەر خەڵک و مامۆستایان و کارمەندان ئەنجامدرا؛ مولازم فەرامۆش پاش ئەوەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدۆیی بڵاودەبێتەوە و داوای موچەو باشکردنی بژێوی ژیانی خەڵک دەکات؛ دەرئەنجام بە شەش مانگ زیندانی دادگای سەربازی بڕیار لەسەر کەیسەکەی دەدەن و ئێستا لەزینداندایە...
ئاسۆ جەبار سەبارەت بەو پرسە وتووێژی لەگەڵ بەڕێز محەمەد ئەمین برای مولازم فەرامۆش سازکردووە...
محەمەد ئەمین ئەمین دەڵێت "مولازم فەرامۆش داوای قوتی خەڵی کوردستانی کرد، دوای شەش مانگ نەهامەتی موچە وەرنەگرتن. لەوکاتەدا بە راستی ژیانێکی زۆر سەخت بوو بۆ خەڵک؛ هەموو نەهامەتییەکان رووی لەکوردستان کردبوو."
دەشڵێت "مولازم فەرامۆش دەنگی ناڕەزایی بەرزکردەوە بەرامبەر ئەو ناڕەزاییانە."
بەڵام لێپرسینەوەی لەگەڵ مولازم فەرامۆشدا کراو ئێستا لە زینداندایە...
محەمەد ئەمینی برای دەڵێت "لەمەحکەمەی سەربازی دادگایی مولازم فەرامۆشیان کردوو گرتیان، بەڵام پێشتر 15 رۆژ لە دائیرەی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی دەستبەسەر کرا، دوای ئەوە بە شەش دانیشتنی دادگا لەمەحکەمە لەسەر ئەو قسانەی کە کردبووی سەبارەت بە داواکردنی مافی خەڵکی کوردستان؛ دواتر بڕیاردا بە 6 مانگ زیندانی."
هاوکات خانەوادەکەی مولازم فەرامۆش رەخنەیان هەیە لە دەرئەنجامی دادگاییکردنەکە و دەڵێن "ئێمە پێمانوایە ئەمە نادادپەروەرییە و کپکردنی دەنگی ئازادە."
بەڵام دەشڵێن کە "ئەو خۆی کرد بە قەڵغان بۆ خەڵکی کوردستان، ئێمە سەربەرزین، چونکە مولازم فەرامۆش لەسەر قوتی هاوڵاتیانی کوردستان ئێستا لە زینداندایە."
Your browser doesn’t support HTML5