شۆڕش حاجی: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سووره‌ له‌سه‌ر داخوازییه‌کانی

هه‌ڵبژاردنی رێکخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێدانی پۆسته‌که‌ی نه‌وشیروان موسته‌فا به‌ به‌ڕێز عومه‌ری سه‌ید عه‌لی و هه‌ڵبژاردنی به‌رپرسانی خانه‌ی به‌ڕێوه‌بردن له‌ کاتێکدایه‌ که‌ کوردستان به‌ بارودۆخێکی دژواری سیاسیدا ده‌ڕوات.

له‌و باره‌یه‌وه‌ شۆڕش حاجی وه‌ک وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌که‌ و رێڤه‌به‌ری کاروباره‌کانی خه‌ڵک ده‌ڵێت "هه‌ڵبژاردنێکه‌ به‌ پێی ده‌ستووری بزوتنه‌وه‌که‌ به‌ ئه‌نجام گه‌یه‌نراوه‌، گرنگه‌ شوێنی به‌ڕێز نه‌وشیروان خاڵی نه‌بێت و هه‌ڵبژاردنی کاک عومه‌ری سه‌ید عه‌لی له‌ جێی خۆیدایه‌و هه‌موومان پاڵپشتی ده‌بین و ئه‌ویش هه‌مان رێبازی کاک نه‌وشیروان ده‌گرێته‌ به‌ر، سه‌باره‌ت به‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ، درێژه‌ ده‌ری هه‌مان سیاسه‌ت و شوێن که‌وتووی داواکارییه‌کانی خه‌ڵکه ‌و به‌رده‌وام ده‌بێت."

له‌مه‌ڕ ئه‌و گله‌یی و گازه‌ندانه‌ی که‌ توێژی گه‌نج فه‌رامۆش کراوه‌، ژن له‌ پێگه‌ باڵاکانی لێپرسراوێتیدا نین، شۆڕش حاجی وتی "بیرکردنه‌وه‌ی سیاسی به‌ گه‌نج و پیر نییه‌، ئه‌و پۆسته‌ی بۆی هه‌ڵبژێردراوم دوو گه‌نجی تر ریکابه‌رم بوون، ته‌مه‌نی هه‌ردوکیان به‌ هێندی ته‌مه‌نی سیاسی من نه‌بوون، له‌ ده‌ستووری گۆڕان ئه‌و تویژانه‌ جیا نه‌کراونه‌ته‌وه‌ که‌ بۆ کێ هه‌یه‌ به‌شداری کاری رێکخراوه‌یی بکات له‌‌سه‌ر بنچینه‌ی چینایه‌تی وناوچه‌گه‌رایی و پیرو لاوو نێرو مێ ، بزوتنه‌وه‌که‌ بره‌و به‌گه‌نج و تواناکانی داوه‌، ببینه‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان پێگه‌و پۆسته‌کانی تر‌."

سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌تی گۆڕان له‌مه‌ڕ کێشه‌ سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌و ده‌ڵیت "گۆڕان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌مان سیاسه‌تی رابردوو."

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ شۆڕش حاجی