سەرباری کۆتایی دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی گۆڕان بۆ دیاریکردنی رێکخەری گشتی و خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەکە؛ بەڵام کۆمەڵێک پرسیار و رەخنەشی لەناو رەخنەگران و ئەندامانی خودی بزوتنەوەکەدا وروژاندووە. نەبوونی ئەندامانی گەنج و رەخنەگرانی ناو بزوتنەوەکە یەکێکە لەو رەخنانە، هاوکات نەبونی کادیرو چالاکوانی ژن وەک ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەکە کۆمەڵێک پرسی گرنگ و پرسیاری زۆریان دروستکردووە....
ئاسۆ جەبار بۆ ئەو مەبەستە وتوێژێکی لەگەڵ نوسەر و رۆژنامەوان کەمال چۆمانیدا سازکردووە...
کەمەل چۆمانی دەڵێت "عەقڵیەتی پێشکەوتنخوازی نەوشیروان مستەفا گەنجانە بووە و زۆر پێشکەوتوو بووە."
سەبارەت بە گەنجەکانی ناو بزوتنەوەکە دەڵێت "گەنجەکان نەیانتوانی کەسێک هەڵبژێرن و بڵێن ئەوە تاکە رێبەری ئێمەیە و ئێمە پشتیوانی دەکەین بۆ خانەی راپەڕاندن و رێکخەری گشتی."
دەشڵێت "گەنجان دابەشبوون بەسەر دوو بەرەدا......"
هاوکات ئەو پێیوایە "رەنگە ئۆپۆزسیۆن بەرەو پوکانەوە بچێت لەبەرئەوەی کە دەنگی گەنج ئاسان نابیسترێت لەنێو پەیکەری باڵای ئەو بزوتنەوەیەدا."
کاریگەری گەنج لەناو بزوتنەوەکەدا بە ئەندازەیەک بووە وا لە کەمال چۆمانی دەکات و دەڵێت "لەناو پەرلەمان و حکومەت و لەناو میدیاشدا گەنجەکان گۆڕان ئاڕاستە دەکەن."
هاوکات دەشڵێت "ئەم بزوتنەوەیە توانیوێتی کۆمەڵێک خەونی گەورە لای گەنج دروستبکات، یەکێک لەخەونەکانی ئەوە بووە کۆتایی بەوە بهێنێت کە نەوەیەکی پاوانخوازی نەوەی کۆن کۆنترۆڵی دەسەڵاتدارێتی بکات."
Your browser doesn’t support HTML5