ژماره‌یه‌ک نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس لەدەرەوە و ناوەوەی کوردستان کهمپیهینێکیان بۆ ئازادکردنی نوسه‌رو مامۆستای زانکۆ فه‌رهاد پیرباڵ راگه‌یاند. بەڵام پێشتر عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، ڕایگەیاندبو که هەواڵی ڕاگرتنی فەرهاد پیرباڵ لەژوری تاکەکەسیدا لەزیندان “دورە لەڕاستییەوەو هیچ بنەمایەکی نییە”.
به‌وته‌ی ئه‌و، “فەرهاد پیرباڵ لەژورێکی تایبەتیدا چاودێری دەکرێت، بەمەبەستی چارەسەرکردنی باری دەرونی‌و جەستەیی لەناو زینداندا ماوەتەوەو بنەماڵەکەشی لەو بابەتە ئاگادارە”.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووه که بارودۆخی تەندروستی فەرهاد پیرباڵ لەئێستادا باشتربووەو بەرەو باشتربون دەڕوات.
سه‌ره‌تای مانگی ئاداری ڕابردو فەرهاد پیرباڵ نوسه‌رو مامۆستای زانکۆ، بەپێی مادەی ٢٢٦ لەیاسای سزادانی عێراقی، لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستبەسەرکرا. ئه‌و ماده‌یه‌ش تایبه‌ته به‌سزادانی ئەو کەسانەی کە بەبێ هیچ هۆکارێک قسەی نەشیاو یان ناوزڕاندن بەرامبەر خەڵک‌و دام‌و دەزگاکانی حکومەت ئەنجامدەدەن.
بەڵام کەمپینەکە دەڵێن له‌و کاتهوەی فەرهاد پیرباڵ دەستگیرکراوە پۆلیسی هه‌ولێر هیچ زانیارییه‌کی به‌ڵگه‌دار و ڕوونی له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندروستیی دکتۆر فه‌رهاد بڵاو نه‌کردۆته تا مانگێکیش دوای ده‌ستگیرکردنه‌که‌ی نه‌یانده‌هێشت که‌س سه‌ردانی بکات و له نزیکه‌وه چاویان پێیبکه‌وێت. ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی لای بنه‌ماڵه‌که‌ی و منداڵه‌کانی و هاوڕێکانی زیاتر کرد. له‌کاتێکدا هه‌موو به‌ندکراوێک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که هه‌فتانه که‌س و کاره‌که‌ی له به‌ندیخانه سه‌ردانی بکه‌ن. به‌ڵام دوای مانگێک له ده‌ستگیر کردنی دکتۆر فه‌رهاد رێگه به کچەکەی درا که سه‌ردانی بکات.
زانیارییه‌کان باس له تێکچوونی دۆخی ته‌ندروستی دکتۆر فه‌رهاد ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش کاریگه‌ریی کردۆته سه‌ر جه‌سته و ده‌روونی.
ئاسۆ جەبار بۆ زیاتر ئاشکراکردن و زانیاری زیاتر لەسەر دەستگیرکردن و کەیسەکەی فەرهاد پیرباڵ وتووێژی لەگەڵ پارێزەری راوێژکار گۆڤەند بابان سازکردووە کە پارێزەری تایبەتی فەرهاد پیرباڵیشە...
گۆڤەند بابان دەڵێت "تا ئێستا یەک دادوەری لێکۆڵیبنەوە فەرهاد پیرباڵی نەبینیوە."
دەشڵێت "جێگای فەرهاد پیرباڵ خراپ نیە، بە تەنیا بۆخۆی خەریکی تابلۆ و شت نوسین و شیعرە، بەڵام مورتاح نیە."
سەبارەت بە کەیسەکەی فەرهادیش دەشڵێت "کەیسی فەرهاد سیاسی نیە، هەرچەندە رەخنەی لەحکومەت گرتووە." و "فەرهاد پیرباڵیش سکاڵای هەیە، ئەو دەڵێت کاتێک کە مونا قەهوەچی بەلایدا رەتبووە من بۆیە قسەم پێوتوون چونکە کە مێردەکەی بە تورکی بە مونای وتووە تەماشای ئەو سەگە بکە...فەرهادیش لە تورکی تێدەگات."
هەروەها فەرهاد دەشڵێت "من مافم لە زانکۆی سەلاحەدین خوراوە بۆیە من لە زانکۆ ئەو هەڵوێستەم هەبوو." و
گۆڤەند دەڵێت "فەرهاد کێشەی لەگەڵ حکومەت و ئاسایش‌دا نیە."
هاوکات "فەرهاد دەشڵێت من ئەو کەسانە ناناسم کە لەبازاڕدا بە چەکەوە لێیاندام بۆئەوەی سکاڵا تۆمار بکەم لەسەریان...بەڵێ ئەو پەلاماردانە زۆر کاری تێکردبوو."
فەرهاد بە گۆڤەند بابانی وتووە "من دەستگیرکراوم بەڵام ئەوانەی لێیانداووم ئازادن، ئەمە رەوای حەق نیە."
گۆڤەند دەشڵێت "یەک دادوەر فەرهاد پیرباڵی بانگ نەکردووە تا وتەو و سکاڵاکانی وەربگرێت."
دەشڵێت "دەبوایە فەرهاد پیرباڵ سکاڵای تۆمار بکردبایە، بەڵام تۆماری نەکردووە."
لەکۆتاییدا پارێزەرە تایبەتەکەی دەڵێت "فەرهاد پیرباڵ ئەشکەنجە نەدراوە."
Your browser doesn’t support HTML5