کۆنفرانسێک لە هەولێر بۆ ڕۆژی جیهانی بازرگانی بە مرۆڤ سازدەکرێت

Hewler

لە ڕۆژی جیهانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و بە درۆشمی نا بۆ بازرگانیکردن بە مرۆڤ ، کۆنفرانسێک لە هەولێر بۆ تیشکخستنە سەر یاسا بەرکارەکانی تایبەت بەو دیاردەیە لە عێراق و هەرێمی کوردستان بە بەشداری پسپۆران و کاربەدەستان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەڕێوەچوو ، رائید فەرمان محەمەد سەرۆکی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی کردن بە مرۆڤ لقی هەولێر بۆ دەنگی ئەمەریکا ئامارەکانی بازرگانی کردن بە مرۆڤ هی ساڵی 2017 دەخاتەڕوو ، ئامارەکانیان بریتین لەوەی کە ساڵی 2017 پەنجا و هەشت کۆمپانیا سەرپێچیان کردووە و سزا دراون سزای مادی و کارگێڕی و هەروەها سەد و یەک کەس لە سەر بابەتی بازرگانی کردن بە هەموو شێوەکان دەستگیرکراون و لێکولینەوەیان لەگەڵ کراوە و هۆبەیەک هەیە تایبەت بە لێکولینەوە لە بازرگانی کردن بە مرۆڤ کە زیاتر لە هەشتا پەڕاوی لێکولینەوە کاریان لەسەر کراوە

پێشەوا حوسامەدین ڕێکخەری کۆنفرانسەکە بە دەنگی ئەمەریکا گووتی ئامادەبووان لایەنی پەیوەندیداربوون باسیان لەوە کرد کە لە هەرێمی کوردستانیش هاوشێوەی شوێنەکانی تر داتا لە بەردەستە کە ئەو جۆرە دیاردە و تاوانە لێرە بوونی هەیە بویە هەوڵ دەدەن ئەو دیاردەیە ئەگەر بنەبڕیش نەکرێت بەڵام کەم بکرێتەوە چونکە ئەو دیاردەیە نامۆیە بویە دەیانەوێ پێش وەختە ڕێی لێ بگرن ، هەروەها دەشڵێت وەکو کورد قوربانی ڕاستەوخۆی دەستی تیرۆر و تاوانەکانی داعش بوونە بویە حەزیان دەکرد کە ئەو لیژنەیەی کە بە بریاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەولەتی پێکهێنراوە ئەوانیش لە تەنیشت دادوەر و پارێزەرانی عەرەب وەکو کورد پشکیان تێدا هەبێت و کورد بێ بەش نەبێت.

جێی ئاماژەیە پەرلەمان کوردستان یاسای ساڵی 2007 ی عێراقی کە تایبەتە بە قەدەغەکردنی بازرگانی کردن بە مرۆڤی پەسەند کرد .

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپـۆرتی ئەحمەد زێباری