لە سنووری پارێزگای هەولێر دوو ئەفسەر بە پلەکانی موقەدەم و رائید تومەتبارن بە وەی کە گەندەڵیان کردووە گوایە بەرتیلیان وەرگرتووە بەو هۆیەوە ڕەوانەی دادگا کراون لەبارەی ئەم پرسەوە لیوا بابان سیروان بەرێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێمی کوردستان بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت دوو ئەفسەر یەکێکێان موقەدەمە یەکێکیان رائیدە تومەتبارکراون بەوەی کە گەندەڵیان کردووە بەڵام شەرت نیە ڕاست بێت ڕەوانەی دادگا کراون هەرکاتێک حوکم دران و ئیسبات بوو کە گەندەڵیان کردووە ئەو کات پێیان دەگوترێت تاوانبار بە حساب بەرتیلیان وەرگرتووە، ئێمە هەر زانیاریەکمان پێ بگات لێکولینەوە دەکەین ئەوەی کە پەیوەندی بە پۆلیسی گشتیەوە هەبێت ئەو دووانەن.
لە لایەکی ترەوە پارێزەر گۆران دیبەگەیی بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت بە پێویستی دەزانین لە دادگا بە شەفافی دوور لە واستەو تەسکیەی حیزبی ئەو بەرپرسانە دادگایی بکرێن و ئەوەی کە ماڵی گشتی و موڵکی گشتی لایە بگەرێنێتەوە بۆ هاووڵاتیان، خەڵک لە حالێکی خرابدایە گوزەرانی خرابە بویە پێویستە ئەو بەرپرسانە ئەو ماڵە گشتیە یاخود هەر شتیکی گشتی کە موڵکی گشتیە لای ئەو بەرپرسانە کەڵەکە بووە یاخود بە نایاسایی بردراوە پێویستە بگەرێتەوە لە رێگای دادگا.
بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەولێر زیاتر دەڵێت وەکو پۆلیس ئێمە دەرگامان کراوەیە خەڵک زانیاری دەدات و ئێمەش لێکولینەوەی تێدا دەکەین و ئەوەی ئیحالەی دادگا کرابێت ئەو دووانەن.
Your browser doesn’t support HTML5