شۆڕش ئەمین: هەرچی کاڵاو بەرهەمە لە تورکیا و ئێرانەوە دێن بۆ هەرێم

تادێی سزا ئابورییەکانی سەر ئێران لەلایەن ولایەتە یەکگرتووەکانەوە توندتر دەبنەوە و گەورەتر دەبن، هاوکات بارگرژییە سیاسییەکانی نێوان ئەمریکاو تورکیاش بەهۆی ئازادنەکردنی قەشە ئەندرۆ برەنسن و رانەگرتنی مامەڵە بازرگانییەکانی لەگەڵ ئێراندا تێکڕا کاریگەری ئەوتۆی خستۆتە سەر بارودۆخی ئابوری و دراوی هەم تورکیا هەم ئێران، لیرەی تورکی لە دابەزینێکی کەموێنەدایە و تمەنی ئێرانیش لەخراپترین دۆخی خۆیدایە بەبەراورد بە دۆلار و دراوی بیانی. بەڵام ئایا تێکڕا ئەو سزاو قەیرانە ئابورییانەی سەر ئێران و تورکیا چەند کاریگەری دەبێت لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق؟

لەدوای بڕیاری سەپاندنی زنجیرەیەک سزا لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر ئێراندا، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی کرد کە هەر کۆمپانیایەک مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئێراندا بکات، ڕێگەی پێنادرێت لەگەڵ ئەمریکا مامەڵە بکات.

دوابەدوای ئەو هەڕەشەیەش نزیکەی 100 کۆمپانیای بیانی بەدەم داواکەی ترامپەوە چوون و مامەڵە بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئێراندا ڕاگرت، ئەگەرچی قەبارەی قازانجەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا بە سەدان ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە قۆناغى یەکەمى سزا ئابورییەکانى ئەمریکا بۆ سەر ئێران لەهەفتەی پێشوودا دەستیپێکرد، کە ئاڵوگۆڕى دۆلار و بازرگانى زێڕ و کانزاکان و پرۆگرامەکانى پەیوەست بە پیشەسازى و کەرتى ئۆتۆمبێل دەگرنەوە.

لە هەنگاوى دووەمیشدا کە بڕیارە لە 5 ى تشرینى دووەمى ئەمساڵدا جێبەجێبکرێت بە تەواوى هەناردەى نەوت و ئاڵوگۆڕى بازرگانى لەڕێى بەندەرەکانى ئێرانەوە ڕادەگیرێت، کە چاوەڕواندەکرێت ئەو هەنگاوە زیانى گەورە بە ئابوورى ئێران بگەیەنێت و کارگەریشی دەبێت لەسەر ئابوری هەرێم و عێراقیش.

سەبارەت بەو پرسە ئاسۆ جەبار وتوێژی لەگەڵ چالاکوان و شرۆڤەکار شۆڕش ئەمین دا سازکردووە...

شۆرش ئەمین دەڵێت "ئەو شتانەی کە لەرابردوودا ئاودیوکراون بۆ ئێران بگەڕێنرێتەوە، کاتیخۆی کەلوپەلەکانی بەنداوی بێخمە کە فرۆشرا بە ئێران رەنگە بگەڕێنرێتەوە."

دەشڵێت "هەرچی کاڵاو بەرهەمە لەتورکیا و ئێرانەوە دێت بۆ هەرێم...."

بەڵام "ماوەیەکی زۆرە بارودۆخی ئابوری هەرێم زۆر خراپە."

سەرباری ئەو سزایانەی سەر ئێرانی دراوسێی عێراق بەڵام شۆڕش ئەمین دەڵێت "عێراق دەتوانێت ئابوری خۆی ببوژێنێتەوە؛ لەمکاتەدا کە ئێران و تورکیا لەقەیراندان."

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ شۆڕش ئەمین