چەند رۆژێکە پۆلیسی فیدراڵ و حەشدی شەعبی کۆنترۆڵی پارێزگاری کەرکوکیان کردووە، بارودۆخی شارەکە بە تەواوەتی شڵەژاوە و زۆربەی خەڵکی کورد ماڵ و حاڵیان بەجێهێشتوە. لە ڕووداوەکانی شاری کەرکوک و ناوچەکانی دەوروبەریدا هێزەکانی حەشدی شەعبی کە بەشێکی زۆریان سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانن و هێزی لەشکری عێراق بەشدارییان کردووە .
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانیش پێشتر ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا باسی ئەوەی کردبوو ئێران پشتیوانی و ڕێبەڕی حهشدی شهعبی دەکات. که واته دهتوانین بڵێین ئهمه سهرکهوتنی قاسم سۆلێمانی و سیاسهتی ئێران له ناوچهکەدایه؟ لهو بارودۆخهی کوردستان کێ دهبێ بریار بدات؟ کێ بهرپرسیاره لهم بارودۆخهی کهرکوک؟
ڕەوشی هەرێمی کوردستان ئاڵۆزە و هەروادێ هێزە ئاسایشییەکانی عێراق لە پێشڕەوی زیاتردان و هێشتا هیچ بەرچاو ڕوونییەک نییە ئایا سنورەکانی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ پێش شەڕەکانی ساڵی 2014 ی داعش یان بۆ پێش ڕووخاندنەکەی ساڵی 2003 ی دیکتاتۆری عێراق؟
هاوکاتی پاشەکشەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەو ناوچانە، میدیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەسبەجێ کەوتنە گوناهبارکردنی یەکتر بە خیانەت کردن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش لە وتارێکدا وەک ئاماژەیەک بە ڕووداوەکانی ڕۆژی دووشەممە وتی "ئەوەی لە شاری كەركووك ڕووی داوە، دەرئەنجامی بڕیاری تاكلایەنەی چەند كەسێك لەنێو لایەنێكی سیاسیی ناوخۆی كوردستان بوو، كە دواجار بووە هۆی ئەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەو شێوەیەی كە دیترا پاشەكشە بكەن."
بۆ باس له سهر ئهم مژاره له بهرنامهیێکی تایبهت میوانداری بهڕێزان خاتوو هیوا پهناهی، ئاکادمیسینی کورد له نیۆیۆرک و کاکه ڕهزا شامۆرادی، چاودێری سیاسی و چاڵاکی مافهکانی یارسان دانیشتووی ئۆستۆراڵیا دهکهین.
Your browser doesn’t support HTML5