مەلا کەریم شکور: ڕەوشی توزخورماتوو بەرەو باشی دەچێت

بەرپـرسی بازنەی حەمرینی یەکێتی نیشـتیمانی کوردسـتان لە توزخورماتوو دەڵێت ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕەوشی توزخورماتوو بەرەو باشی دەڕوات و دۆخەکە هێمن دەبێتەوە.

مەلا کەریم شکور لە وتووێژێـکیدا لەکەڵ حەیدەر کەریم لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا گوتی ئەمڕۆ لە دوێنێ باشترە و دوێنێش لە پـێرێ باشتر بوو، ئەمەش مانای ئەوەیە ڕەوشەکە بەرەو باشی دەڕوات.

گوتیشی شەڕی ناوشار ئەو شەڕەیە کە بە ئاسانی کۆنترۆڵ ناکرێت و ئاسەوارەکەی خراپە.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ مەلا کەریم شکور