ئەمین بەکر: ئێستا حکومەتی هەرێم چاوەڕوانی ئەوەیە حکومەتی عیراق ئاوڕی لێبداتەوە

هیواخوازی و چاوەڕوانییەکانی حکومەتی هەرێم بۆ ناردنی موچەی هاوڵاتیان و هاوکاریکردنی بارودۆخی ئابوری لەلایەن حکومەتی عێراقەوە هێشتا لە ئاستی هیواخوازیدایە یان کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە؟ کەڵەکەبوونی قەیرانە ئابوری و سیاسی و ئیدارییەکانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدادا و گیرخواردنی کۆمەڵێک دۆسێی گرنگی وەک دۆسێی نەوت و موچەی هاوڵاتیان و سوتەمەنی و بودجەو بەستەڵەکی سیاسی نێوان دەسەڵاتی سیاسی هەرێم و حکومەتی بەغدا تێکڕای بارودۆخی هاوڵاتیانیان سەختر و ناهەموارتر کردووە. بەڵام ئایا ئومێدێک هەیە بۆ یەکلاییبوونەوەی سەرجەم ئەو دۆسێیانە؟

ئاسۆ جەبار سەبارەت بەو پرسانە وتووێژی لەگەڵ پەرلەمانتاری عێراق لەسەر لیستی گۆڕان ئەمین بەکردا سازکردووە...

ئەمین بەکر دەڵێت "خۆزگەمان نە ئەخواست بەم زەمینەیەی کە ئێستاکە هەمانە مەمنونی پەیوەندییەک بین لەگەڵ بەغدادا، بەغداش نەیەت بەدەممانەوە."

دەشڵێت "ئێمە وەک قەوارەی گۆڕان لەساڵی 2015 دا پێشنیازمان کرد یاسای بودجەی عێراقی بە هەند وەربگرین و با نەوت لەڕێگەی سۆماوە بفرۆشرێت و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەغدادا چارەسەر بکەیەن و دەسکەوتی زۆر گەورەمان دەبێت. بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێزان نێچیرەڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئاڕاستەی فرۆشتنی نەوتدا بوون و هیوایەکی زۆریان لەسەر فرۆشتنی نەوت و دەستبەسەرداگرتنی نەوتدا هەبوو، ئەمەش دەرئەنجامەکەی بوو."

هاوکات دەشڵێت "ئێستا کورد چاوەڕوانی ئەوەیە وەزیرێکی عێراقی لایەکی لێبکاتەوە."

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ ئەمین بەکر