تیرۆر تەنها بەرپاکردنی کردەوەگەلێکی ترسناک و دڕندەئاسا نیە لەپێناو کوشتن و لەناوبردن یان کۆمەڵکوژی و تەنها هەڵمەتێکی زەبرزەنگامێز و پەرگیرانە بێت، بەڕای شارەزایان و لێکۆڵەراوانی بواری تیرۆر و تیرۆریزمی جیهادگەرایی؛ تیرۆر هێزێکی ئایدۆلۆژیەو هەڵکەوتەی ئەو واقعە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئەخلاقی و ئابورییە کە بەرهەمهێنەری توندڕەوی و زەبروزەنگن لەئاستێکی ترسناکدا.
جەنگی جیهانی موسڵ دژی داعش و بۆشاییە سیاسی و ئاساییشییەکانی شارە گەورەکەی نەوت؛ کەرکوک کە گروپێکی دڕندەی داعش لەم چەند رۆژەی پێشوودا دزەیان کردە ناو شارەکەو زەرەری گیانی ماڵیان بەو ناوچەیە گەیەند، تێکڕا لەگەڵ کۆمەڵێک تەوەری دیکەدا دەبنە تەوەرەکانی ئەمڕۆی وتووێژی ئاسۆ جەبار لەگەڵ چالاکوان و شدرۆڤەکار ئاسۆ کەمال.
ئاسۆ کەمال دەڵێت "لە کەرکوک ئەگەر خەڵک نەهاتایەتە مەیدان، کە بۆماوەی چەند سەعاتێکی سەرەتایی هەموو خەڵک بوون بەرگریان دەکرد ئەم نمونەیە پیشانی دەدات کە یەکێتی و پارتی نەک هەر لەبواری ئیداری و سیاسییەوە شکستیان هێناو لەبواری سەلامەتی و ئەمنیشەوە خەڵکی کوردستان نابێت پشتیان پێببەستن، دەبێت پشت بەخۆیان ببەستن".
هەروەها لەبارەی هاتنەناوەی داعش نبۆ ناو کەرکوک ئاسۆ کەمال دەڵێت "هاتنەناوەوەی داعش بۆ ناو کەرکوک بەبێ ئەوەی کە ئاسایش و هێزێکی زۆری یەکێتی و پارتی ئاگایان لێبێت، بەڵام نزیک لەوەی کە دووبارەکردنەوەی هەمان کارەساتی شەنگال بوو بە جۆرێکی تر".
لەڕێی ئەم ئەم بەستەرەوە دەتوانن گوێبیستی تەواوی وتووێژەکە ببن..
Your browser doesn’t support HTML5