فەرماندەى گشتى هێزەکانى 70 ى پێشمەرگە ڕایگەیاند هێزى پێشمەرگە بەشدارى شەڕى موسڵ دەکات، بەڵام بۆ ناو شارەکە پێشڕەوى ناکات.
جەعفەر شێخ مستەفا کە هاوکات ئەندامى ژورى ئۆپەراسیۆنى کۆنترۆڵکردنەوەى موسڵە، بۆ دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"هێزە عێراقیەکان و پێشمەرگە و هاوپەیمانان رێککەوتوون لەسەر بەشدارى کردنى پێشمەرگە لە شەڕى موسڵ دا."
بەپێى وتەى فەرماندەى هێزەکانى 70 ى پێشمەرگە ، پێشمەرگە تا ئەو ناوچانەى خۆى دەیەوێت پێشرەوى دەکات و دواتریش لێیان ناکشێتەوە ، وتى"هیچ هێزێکى عێراقیش لە دواى سەنگەرەکانى پێشمەرگەوە نامێنێت و ئەوان بەرەو موسڵ پێشرەوى دەکەن."
دەربارەى رۆیشتنى پێشمەرگە بۆ ناو شارى موسڵ، جەعفەر مستەفا وتى"پێشمەرگە ناڕواتە ناو شارى موسڵ ، ئەگەر بیشڕوات دواتر دەکشێتەوە."
یەکلایى بوونەوەى بەشداریکردنى هێزى پێشمەرگە لە شەڕى موسڵ ، هاوکاتە لەگەڵ لێدوانى ژمارەیەک فەرماندەى شیعە لەعێراق کەدژى بەشدارى کردنى ئەو هێزە بوون لەشەرى کۆنترۆڵکردنەوەى موسڵ .
Your browser doesn’t support HTML5