دیاریکردنی پاڤیڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی وەک هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە وەرچەرخانێک لە چۆنیەتی ڕابەرایەتیکردنی ئەم حزبەی هەرێمی کوردستان دادەنرێت.
لەم بەرنامەیەی روانگە ئەو پرسە تاوتوێ دەکەین لەگەڵ هەریەک لە سەرتیپ جەوهەر وەک کادری مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی نیشتیمانی، هەروەها گۆران رەحیم کە پێشتر ئەندامێکی یەکێتی بووە و لە کادیرە زویرەکانی ئەو حزبەیە.
لە هەرێمی کوردستان چەندین حزب هەن، هەر لایەکیان پێگەی تایبەتی خۆی هەیە، بە تایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە هەردوولایان جوگرافیای دیاری کراوی خۆیان هەیە و خاوەنی هێزی چەکدارین، بۆیە هەر گۆڕانکاری و بارگرژییەکی نێوان ئەو دوو حزبە کاریگەری دەکاتە سەر بارودۆخی سیاسی و ئاسایشی هەرێمەکە.
ئەم دوو سەرکردە گەنجەی دیاریکراون، لە رابردووشدا خاوەنی ئەو گوتارە بوون کە دەبێت یەکێتی بەهێز بکرێتەوە، بڕیاردان لەو حزبە تۆکمە بکرێتەوە، کە زۆر جار لایەنی سیاسی دیکە باسیان لەوە کردووە کە لە نێو یەكێتیدا نەزانراوە کۆتایی بڕیار لە لای کێیە؟ بە تایبەتی لە پاش کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی سکرتێری حزب.
بۆ تاوتوێی ئەو پرسانە بیسەری بەرنامەی ڕوانگە بن لەم لینکەی خوارەوە.
Your browser doesn’t support HTML5