ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان به بريارێك پڕۆژه ياساى چاكسازى له خانه‌نشينى و مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشين په‌سه‌ند كرد و ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات.
له هه‌رێمى كوردستاندا باس له بوونى گه‌نده‌ڵى و جياوازيهكى زور له نێو موچه‌ى چين و توێژى جياجيا ده‌كرێت وه‌ك چه‌ند ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان باسى لێوه ده‌كه‌ن هه‌زاران كه‌س به ناياسايى خانهنشينكراون و ده‌رماڵه و بهخشينى ديكه نادادپهروهريهكى زورى تێدا ده‌بينرێت.
له‌مباره‌يه‌وه به بريارێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران پڕۆژه ياساى چاكسازى له خانه‌نشينى و مووچه و ده‌رماڵه‌و به‌خشين و ئيمتيازاتهكانى ديكه له هه‌رێمى كوردستان په‌سه‌ند كرا و ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كرێت و برياره له دوو هه‌فته‌ى ئاينده‌دا پڕۆژه‌كه ببێته ياسا له په‌رله‌مان.
له‌باره‌ى چونيه‌تى ده‌ستپێكردنى ئه‌م چاكسازيه و جياكردنهوهى كه‌سانى شايسته و نا شايسته له يه‌كترى و جێبه‌جێكردنى له لايه‌ن حكومه‌ته‌وه ، به‌هزاد ده‌روێش سه‌رۆكى فڕاكسيۆنى يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان به ده‌نگى ئه‌مه‌ريكا ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ى موچه وه‌رده‌گرن و موسته‌حه‌ق نين ئه‌وانه هه‌ندێكيان حكومه‌ت ده‌توانێت بێ په‌رله‌مان به بريارى خوى هه‌ڵبوه‌شێنێت ، ئه‌وانه‌شى كه پێويستيان به ياسايه ده‌بێت بێته په‌رله‌مان و په‌سه‌ند بكريت و ده‌ربچێت، بۆ نموونه خانه‌نشينه‌كان ئه‌وانه‌ن كه ئه‌سڵه‌ن مافى خانهنشينيان نه‌بووه به پله‌ى وه‌زير يان به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى خانهنشينكراون ته‌نانه‌ت يه‌ك ڕۆژيش ده‌واميان نه‌كردووه.
ئامانج ره‌حيم سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند ميكانيزمى ئاشكرا بۆ پڕۆژه ياساكه دانراوه ده‌بێت له 90 ڕۆژى يه‌كه‌مى ساڵى 2018 بكه‌وێته وارى جێبه‌جێكردنه‌وه به‌مه‌ش بڕه پارهيهكى زور ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌ى موچهخورانى شايسته بدرێت، نابێت چيتر موچهخورانى شايسته ببنه قوربانى ئه‌وانه‌ى كه به ناره‌وا له پاره‌ى گشتى سودمه‌ند بوونه ، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت ئه‌مه پڕۆژه‌ى حكومه‌ت و په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌كانى چاودێرى و نه‌زاهه و داواكارى گشتى و شورايه و هى سه‌رجه‌م حيزبهكانه به دێرين و نوێوه .
به‌هزاد ده‌روێش سه‌رۆكى فڕاكسيۆنى يه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى كوردستان له‌مباره‌يه‌وه زياتر ده‌ڵێت خه‌ڵك ئێستا گومانى هه‌يه ده‌ڵێن ڕه‌نگه ياساش له په‌رله‌مان ده‌ربچێت و پهسهنديش بكات ، به‌ڵام حكومه‌ت ده‌ستكارى بكات و هه‌موويان جێبه‌جێ نه‌كات واتا به‌سه‌ر هه‌ندێكيان جێبه‌جێ بكات و به‌سه‌ر هه‌ندێكى تريش جێبه‌جێ نه‌كات بويه پێويسته شه‌فافيه‌ت له‌م پرۆسه‌يه‌دا هه‌بێت و له ژێر چاودێرى په‌رله‌مان و ديوانى چاودێرى دارايى و ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى بێت هه‌موويان له‌سه‌ر خه‌ت بن دواى ده‌رچوونى ياساكه چونكه جيبهجێكردنى گرنگتره.
به‌هۆى قه‌يرانى دارايى و خراپى بژێوى هاووڵاتيان به‌شێوه‌يه‌كى گشتى و فه‌رمانبه‌ران به تايبه‌تى چه‌ندين خوپێشاندان و گردبوونه‌وه دروست بوون كه تێدا گرژى و ئالۆزى لێكهوتهوه وبه‌و هۆيه‌شه‌وه چه‌ندين كه‌س گيانيان له ده‌ستدا و برينداربوون، به‌شێك له هاووڵاتيان و فه‌رمانبه‌ران داواى نه‌هێشتن و بنه‌بڕكردنى گه‌نده‌ڵى له كوردستان و دابه‌شكردنى مووچه‌كانيان له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن.
Your browser doesn’t support HTML5