وا بڕیاره شاری سلێمانی مه‌راسیمێكی تایبه‌ت به نه‌ورۆز ڕێكبخات كه حه‌وت ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و له چه‌ند شوێنێكی جیاجیای شاری سلێمانیدا چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
بابەکر دڕەیی بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "بڕیارمانداوه نەورۆزی ئەمساڵ مەراسیمێکی شایستە لە پارکی هەواری شار‌و گردی مامە یارە و تەلاری هونەر و چەند هۆڵێکی تری سلێمانی سازبکەین."
هه‌روه‌ها وتیشی كه مه‌راسیمه‌كه حه‌وت ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و تێیدا چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر له‌خۆ ده‌گرێت و هونه‌رمه‌ندان و شاعیرانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌شدار ئه‌بن و به نیازیشن په‌یوه‌ندییه‌ك درووستبهكن له نێوان چالاكاییهكان و "خۆڕاگری خه‌ڵكی عه‌فرین".
شاری سلێمانی مێژوویەکی دیاری لەگەڵ ئاهەنگی نەورۆزدا هەیە، بە تایبەتی شاعیر و ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی کورد پیرەمێرد، ئەم بۆنەیەی لە شاری سلێمانیدا کردووە بە نەریت و ساڵانە لە گردی مامەیارە یادی کردووه‌تەوە.
Your browser doesn’t support HTML5