سەبارەت بە لەشکرکێشی سوپای تورکیا بو ناو خاکی هەرێمی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان نیگەرانی خۆی لە هەنگاوێکی لەو شێوەیە دەربڕی و پێی وایە کە ئەبێتە هۆی ناسەقامگیری زیاتر.
عەبدولخالق ماوەتی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە سلێمانی، لە لێدوانێکیدا بو دەنگی ئەمەریکا وتی: جەنگێکی لەم شێوەیە تەنها بە زەرەر و زیانی هاوڵاتیانی سڤیل ئەشکێتەوە و ئیدانەی دەکەین.
هەروەها وتیشی کە ئەوان وەک یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان ئەخەنە کار بۆ ڕێگرتن لە هەنگاوێکی لەو جۆرە.
ماوەیەکە سەربازانی سووپای تورکیا لەناو خاکی هەرێمدا ئەبینرێن و بەرپرسە باڵاکانی حکوومەتی تورکیا لە لێدوانەکانیاندا باس لە ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوان ئەکەن بۆ سەر قەندیل، بەمەبەستی لەناوبردەنی پارتی کرێکارانی کوردستان لەو ناوچەیە.
Your browser doesn’t support HTML5