ژنان لە نێوان قوربانی و داکۆکیکردندا

ژنان وەک توانست و هێزێکی شارستانی و فەرهەنگی و سیاسی و ئابوریش تێکڕا رۆڵ و کاریگەری لەسەر تەواوی کایە کۆمەڵایەتی و شارستانی و ئابوری و سیاسییەکان هەبوەو بەردەوام کاریگەرییەکانیان لەسەرجەم کایەو رۆڵە جیاوازەکاندا دەبینرێت. ئەگەر سەرلەبەری جەنگەکانی جیهان پیاو هەڵگیرسێنەری بووبێت، ئەوا ژن لەمێژوودا کاریگەرییەکی ئاشتیخوازانەی هەبووەو ترسی هەبووە لە تێکچوونی کۆمەڵگەو وێرانبوونی شارستایەت. بەپێی رای شارەزایان سەرباری قەیرانە ئابوری و سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی؛ بەڵام ژنان رۆڵ و کاریگەری گەورەیان هەبوو لە بەڕەنگاربوونەوەی تیرۆر و نەهامەتییە گەورەکان، بەڵام هێشتا کاریگەری ئەو بارودۆخە بۆ ژنان چەند بەرامبەرەو بوونەتە رێگر لەبەردەم توانست و خەونەکانیاندا.

ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ چالاکوانی بواری ژنان و مافەکانی مرۆڤ ئامینە گۆیانی سازکردووە....

ئامینە گۆیانی باس لە کاریگەری خراپی شەڕی داعش و نەهامەتییەکانی جەنگ دەکات بۆ ئافرەتان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەو رێگرییە ئابووری و سیاسی و فەرهەنگی و ئاینیانەی کە تێکڕا لەم چەند ساڵی دواییدا ژنانی رووبەڕووی سەخترین ژیان کردۆتەوە.

هاوکات بە هەمانشێوە باس لە کاریگەری خراپی قەیرانە ئابوری و سیاسییەکان دەکات لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا بۆ ژنان کە بوونەتە بەربەست لەبەردەم توانست و بەهرەکانیاندا.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ ئامینە گۆیانی