ئەلەند مەحوی: حکومەتی هەرێمی کوردسـتانی عێراق 23 ملیار دۆلاری لە ئەستۆدایە

کاتێک بارودۆخی ئابوری لە قەیرانێکی ئاساییەوە باز هەڵدەداتە نێو تەنگەژەیەکی ئاڵۆز و بەرفراوانەوە، ئیتر یەکەمین زەرەرمەند هاوڵاتیان و موچەخۆرانن. کەڵەکەبوونی ئەو هەموو قەیرانانە راماندەگرێت لەبەردەم بەرپرسیارێتی چاکسازیی ریشەییدا.

بۆ ئەو مەبەستە دەنگی ئەمریکا گفتوگۆیەکی لەگەڵ توێژەری ئابوری ئەلەند مەحوی سازداوە.

لەمیانەی ئەم گفتوگۆیەدا ئەلەند مەحوی دەڵێت: "هەرێمی کوردستان لە قەیرانێکی گەورەی ئابوریدایە، جیا لەوەی هەرێمی کوردستان لە قەیرانێکی ئەمنیشدایە لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستی داعش."

هەروەها پتر گۆشەنیگا دەخاتە سەر ئەم قەیرانە و دەڵێت"زیاتر لە 23 ملیارد دۆلار بەرپرسیارێتی دارایی لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستانە، دەبێت رۆژێک لە رۆژان ئەو پارەیە بداتەوە."

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ ئەلەند مەحوی