کاردانەوەی هاوڵاتیان لەسەر ڕەوشی هەرێم

هاوڵاتیان لە هەرێمی کوردستانی عێراق نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن بەرامبەر رەوشی سیاسی هەرێمەکەیان و بە تایبەتیش بەرامبەر ڕێگە نەدان بە سەرۆکی پەرلەمانی هەرێم و ژمارەیەک پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان تا بگەڕێنەوە بۆ شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.

بەشێک لە هاوڵاتیان پێیان وایە ئەم هەنگاوە سەرەتایەکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەم حکومەت و هەمیش پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.

یاسین قادر سەعید: ئەم کارەی پارتی هیچی کەمتر نییە لە توندوتیژیەکانی چەند رۆژی ڕابردوو.

کاروان عەزیز: دەبێت حکومەت بزانێت رەوایی خۆی لە پەرلەمانەوە وەرگرتووە، گریانم بۆ ئەم دەسەڵاتە دێت.

سامان عەلی تۆفیق: ئەو ڕێگریکردنە شتێکی چاوەڕوان نەکراو بوو.

ڕێبوار فایەق: ئەوانە تاقمێکی ئاژاوەچین و دەیانەوێت ئاژاوەکان لە سلێمانییەوە بگوێزنەوە بۆ هەولێر.

سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەمە هێزە ئاسایشیەکان ڕێگەیان نەدا سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان بگەڕێنەوە شاری هەولێر. ڕۆژی یەکشەممە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان فرمانی داوە کە دەبێت سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامانی فراکسیۆنی گۆڕان و وەزیرەکانی ئەم بزوتنەوەیە شاری هەولێر جێبهێڵن.

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی ژیار موحەمەد پەیامنێری دەنگی ئەمریکادایە:

Your browser doesn’t support HTML5

کاردانەوەی خەڵکی لە شاری سلێمانی