سەبارەت بەو تەنگەژە و قەیرانە گەورانەی کوردستان، هەر لە قەیرانی ئابورییە و هەتا دەگاتە رەوشی مافی مرۆڤ و سەرگەردانی ئابوری و بەریەککەوتنی خاڵک لەگەڵ حکومەت و ناڕزاییەکانی خەڵک وەڵامدانەوی توندوتیژانەی هێزێکی حیزبی، دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ شۆرش ئەمین ئەندامی چالاکی رێکخراوی دەستپێشخەری شارستانی ئەنجامداوە.
شۆڕش ئەمین لەو بارەیەوە دەڵێت " لە کوردستان هێز بڕیار دەدات نەوەک دیموکراسی''
هەروەها دەڵێت " ئێستا سەرقاڵی دروستکردنی ئەو فشارە جیهانییەن لەسەر هێزەکانی کوردستان، دەمانەوێت باڵیۆزخانەکان ئاگادار بکەینەوە سەبارەت بە بارودۆخی کوردستان."
تەواوی چاوپێکەوتنەکە لەم فایلە دەنگیـیەدایە
Your browser doesn’t support HTML5