ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری سلێمانی بە ئامادەبونی نوێنەری چەند ڕێكخراوێكی عیراقی و نێودەوڵەتی سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی ڕۆژنامەنوسان مەراسیمی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربونەوەی دەربازبوون لە سزای ئەو تاوانانەی بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان ئەنجامدەدرێت سازكرد.
نوسەر و ڕۆژنامەنوس (ئاسۆس هەردی) یەكێك لەبەشداربووانی مەراسیمەكە بەدەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند:ئێمەش لەگەڵ جیهاندا هەوڵماندا دەنگ بەرزبكەینەوە لەبەرامبەر دەربازبوونی سزای ئەو تاوانبارانەی تاوان بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان دەكەن"
سەرەڕای بونی یاسای ژمارە(35)ی ساڵی(2007)یاسای كاری ڕۆژنامەوانی لەهەرێمی كوردستان بەڵام ڕۆژنامەنوسان و ڕێكخراوەكانی داكۆكی كردن لەمافی ڕۆژنامەنوسان لەمەراسیمەكەدا ڕەخنەیان لەجێ بەجێ نەكردنی یاساكانی كاری ڕۆژنامەوانی دەگرن .
لەو بارەیەوە ڕەحمان غەریب ڕێكخەری سەنتەری میترۆ بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند:لەهەرێمی كوردستان بەس یاسا دەردەكرێت بەڵام جێ بەجێ ناكرێت.
لە(2)ی نۆڤەمبەری ساڵی 2013 كۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان بڕیاری ژمارە68/163ی ساڵی 2013ی پەسەندكرد و تێیدا ڕۆژی 2ی نۆڤەمبەری هەموو ساڵێكی وەك ڕۆژی كۆتایهێنان بەدەربازبوون لەسزای ئەو تاوانانەی بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان دەكرێت دیاریكرد.
Your browser doesn’t support HTML5