عه‌دنان عوسمان: نه‌ تورکیا نه‌ ئێران نایانه‌ویت کورد ده‌وڵه‌تی هه‌بێت

ئێستا ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری گۆڕانکاریدایه‌، ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌ نزیکن له‌و روداوانه‌وه‌ ، ده‌یانه‌وێ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کیان هه‌بێت، له‌م وتوێژه‌ ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی کوردستان له‌سه‌ر لیستی گۆران عه‌دنان عوسمان ده‌ڵێت "کورد له‌ ده‌رهاویشته‌و گۆڕانکاری جه‌نگی جیهانی دووه‌م نه‌یتوانی سوود مه‌ند بێت، به‌لام له‌ شه‌ری که‌نداو توانی به‌شیکی کوردستان ئازاد بکات، ئێستاش گۆڕانکاری به‌ڕێوه‌یه‌، کورد ده‌بێت خۆی ئاماده‌بکات."

له‌لایه‌ن ساخ بوونه‌وه‌ی دوو به‌ره‌ی سونی و شیعه‌ له‌ لایه‌ن پارته‌ کوردییه‌کانی هه‌رێمه‌وه‌ ، عوسمان لای وایه‌ "هه‌ر لایه‌ک هه‌موو هێلکه‌کانی کردبێته‌ سه‌به‌ته‌ی عێراق و ئێران، تووشی شکستێکی مێژوویی ده‌بێت."

هیچ کات به‌ هێندی ئێستا ره‌نگه‌ نێوانی لایه‌نه‌ کوردییه‌کان له‌ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی کوردی لێ ده‌ژی ناکۆک و دوو له‌ یه‌کتر نه‌بووبن، ئه‌و لێک ترازان و دوو به‌ره‌کییه‌ تا چه‌ند زیان به‌ کۆی کورد وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها کورد که‌ خۆی ئاماده‌ نه‌بێت، هه‌ست ناکرێت دروست بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی زیاتر له‌ خه‌ونه‌وه‌ نزیک بێت وه‌ک له‌ راستی، "دڵم به‌وه‌ خۆشه‌ که‌ له‌ ناو خه‌ڵک و کادری لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان ستراتیژێک هه‌یه‌ بۆ به‌ ده‌وڵه‌ت بوون، به‌ڵام گه‌ر بڕوانینه‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان له‌ هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان ئه‌وه‌نده‌ی دژی یه‌کن، دژی ئه‌و ولاتانه‌ نین که‌ کوردی تیا ده‌چه‌وسێته‌وه‌."

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ عەدنان عوسمان