بەهۆی پێنەدانی موچەی پێنج مانگیانەوە فەرمانبەرانی دادگای سلێمانی مانیان گرتووە و بەوهۆیەوە كاروباری هاوڵاتیان و دادگاكە ڕاگیراوە.
لەوبارەیەوە بەرهەم ڕەوف یەكێك لەپارێزەرەكان لەدادگای سلێمانی بەدەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند"كاروباری ئێمە وەك پارێزەر كە كار بۆ هاوڵاتیان دەكەین وەستاوە بەهۆی پێنەدانی موچە بەفەرمانبەران"
وتیشی من پێم باشە فەرمانبەران تا موچەی هەر پێنج مانگەكەیان پێنەدەن نەگەڕێنەوە بۆ دەوام ئەگەرچی كاروباری ئێمە و هاوڵاتیان دواكەوتوون"
هەروەها پارێزەر محەمەد ڕەحیم یەكێك لەپارێزەرەكان بەدەنگی ئەمریكای وت"كاروباری هاوڵاتیان كە ئەوان وەك پارێزەر كاریان بۆ دەكەن دوەستاوە"
لەدادگا سلێمانی ماوەی سێ ڕۆژە سەرجەم كارەكان وەستاوە و هیچ كاروبارێكی هاوڵاتیان رایی ناكرێت،نازەنین ئەسعد یەكێك لەو هاوڵاتیانەی سەردانی دادگای سلێمانی كرد ئەو مافی بە فەرمانبەران دا كە بایكۆتی دەوامیان كردووە"
جێی باسە ماوەی دوو ساڵە بەهۆی قەیرانی دارایەوە موچەی مانگانە لەكاتی خۆیدا نادرێتە فەرمانبەران و لەئێستاشدا كە مانگی یەكە حكومەتی هەرێم موچەی تەنها مانگی نۆی یەك وەزارەتی داوەتە فەرمانبەران .
Your browser doesn’t support HTML5