سەعدی پـیرە باس لە ئەنجامی کۆبوونەوەی حزبەکان لەگەڵ مەسعود بارزانی دەکات

پاش کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی پارتە سیاسیـیەکانی هەرێمەکە لە سێشەممەی ڕابردوو، بەیانـنامەیەک بڵاوکرایەوە و تیایدا کۆمەڵێـک پـێشنیارکراون بۆ چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکانی هەرێم.

سەعدی ئەحمەد پـیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشـتیمانی کوردسـتان لە وتووێژێـکدا لەگەڵ دەخیلی شەممۆ لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت هەنگاوی یەکەم کە دەنرێت پـێـکهێنانی لیژنەیەکی 9 کەسیـیە. دەڵێت لەوانە سیانیان ڕەشنووسێـک ئامادەدەکەن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سەرۆکایەتی هەرێم و نەخشە ڕێگا چیـیە بۆ چالاککردنەوەی پەرلەمان، پـێداویستیـیەکان چین بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ سەعدی ئەحمەد پـیرە