سیستمی ئابوری کوردستان لە نێوان شکست و چاکسازییدا

بارودۆخی سەختی ئابوری و سەرهەڵدانەوەی کۆچ بەرەو خۆرئاوا؛ وردبونەوە و قوڵبونەوە لەهۆکارە هەرە سەرەکییەکانی ئەم داڕمانە ئابوری و هەڵاوسانە ترسناکە، شارەزایانی خستۆتە بەردەم لێکدانەوەو شیکردنەوەی جیاوازەوە، نەهامەتیەکانی خەڵک و بارودۆخی سەختی ئابوری و ژیان و گوزەرانی خەڵک بەگشتی و سەرلەبەری بارگرژییەکان تێکڕا کۆمەڵێک رێگەچارەی ریشەیی و هەنوکەیی هەڵدەگرێت بۆ بەرپاکردنی ستراتیژێکی ئاکادیمی و زانستی. هەربۆیە راڤەکاریی و وردبونەوە و شیکاریی زیاتر لەبارەی سییستمی ئابوری هەرێمی کوردستان و نەخشەپلانی کاریگەر و هەنوکەیی بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە یەکێکە لە پێویستییە هەر گرنگەکان..

سەبارەت بەو پرسە ئاسۆ جەبار لە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ مامۆستای زانکۆ و خوێندکاری دکتۆرا لەکاروباری سیاسی و کارگێڕی بەڕێز ساکار عەزیز سازکردووە.

ساکار عەزیز سەبارەت بە هێزی بەرهەمهێنانی هەرێمی کوردستان دەڵێت " ئێمە بەرهەمهێنانمان بە هیچ شێوەیەک نیە، تەنها لەبواری نەوتدا نەبێت، ئەو بواری نەوتەش تێچونێکی زۆری هەیە؛ واتە ئەو پارەیەی کە لە دەرهێنانی نەوتدا خەرج دەکرێت، داهاتێکی زۆر کەمی لەبەرامبەردا دەستدەکەوێت. بەڵام وەبەرهێنانی تر لەبواری پیشەسازی بە هیچ شێوەیەک وجودی نیە، لەهەمانکاتدا لەبواری کشتوکاڵیشدا ئەتوانم بڵێم 1% یش بوونی نیە. ئەوەی کە هەیە تەنها کۆمەڵێک جوتیارە ئەوانیش بۆ ئیشی خۆیان تەنها لەحەوشەی خۆیاندا، لەباخی خۆیاندا بۆ خودی خۆیان بەرهەمدەهێنن؛ هەر ئەوەندەیە."

هەروەها دەڵێت "لەناو ئەو نائومێدییەدا، خەڵک ناچاردەبن و دەڵێن ئەگەر ئێمە بڕۆین بەرەو دەرەوەی وڵات حاڵمان زۆر باشتر دەبێت لەو حەڵەی کە لە هەرێمی کوردستان هەمانە لەو بارودۆخەدا و بێ پارەییەدا کە و بۆ پێنج مانگ دەچێت دینارێکمان وەرنەگرتووە."

فەرموون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکە.......

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ ساکار عەزیز