گۆران ئازاد: ئەگەر ئەم حکومەتە لەئاستی ئەم قۆناغ و متمانەیەی خەڵکدا نییە، ئەم حکومەتە با هەڵوەشێتەوە

بارودۆخی مەترسیداری ئابوری و قەیرانی گەورەی دارایی و بژێوی ژیان تێکڕا وردبونەوە و قوڵبونەوە لەهۆکارە هەرە سەرەکییەکانی ئەم داڕمانە ئابوری و هەڵاوسانە ترسناکە، شارەزایانی خستۆتە بەردەم لێکدانەوەو شیکردنەوەی جیاوازەوە، نەهامەتیەکانی خەڵک و بارودۆخی سەختی ئابوری و ژیان و گوزەرانی خەڵک بەگشتی و سەرلەبەری بارگرژییەکان تێکڕا کۆمەڵێک رێگەچارەی ریشەیی و هەنوکەیی هەڵدەگرێت بۆ بەرپاکردنی ستراتیژێکی ئاکادیمی و زانستی. هەربۆیە راڤەکاریی و وردبونەوە و شیکاریی زیاتر لەبارەی سییستمی ئابوری هەرێمی کوردستان و نەخشەپلانی کاریگەر و هەنوکەیی بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە یەکێکە لە پێویستییە هەر گرنگەکان..

سەبارەت بەو پرسە ئاسۆ جەبار لە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ پەرلەمانتار گۆران ئازاد سازکردووە.

گۆران ئازاد دەڵێت "لەماوەی ساڵێک و 8 مانگدا حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێی لیژنە و لیژنەکاریی و پێکهێنانی لیژنەی بەڕەنگاربونەوەی قەیرانی دارایی و چاکسازی و نازانم چی، بەڵام یەک هەنگاوی جیدی نەنا بۆ بەڕەنگاربونەوەی ئەم قەیرانە لەچاکسازی و لەشەفافییەت و لەدروستکردنی متمانە و لە تەقەشوفات و کەمکردنەوەی خەرجی حکومەت و زیادکردنی داهات و زیادکردنی باج و لەچارەسەرکردنی سیستمی موچە لەنەهێشتنی بندیوار و دوو موچە؛ ئەم شتانەی نەکرد، لەکاتێکدا ئێمە ئەوکاتە لەسەرەتاوە تەباییەکی سیاسی هەبوو، هەمووو هێزە سیاسییەکان بەیەکدەست چووبونە ناو حکومەتەوە و پەرلەمان و حکومەتێکی بنکەفراوان هەبوو"

هەروەها دەڵێت "مەترسی ئەم بارودۆخە زۆر گەورەیە لە دەرئەنجامدا هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان موچەیان پێنادرێت کە قوتی ژیانیانە، تەنها موچە پەکی نەکەوتووە پڕۆژەش پەکی کەوتووە، تەنها پڕۆژەش پەکی نەکەوتووە شەریکات و کۆمپانیا جیهانییەکان لە کوردستان وردە وردە دەڕۆنەوە."

هاوکات گۆران ئازاد دەڵێت "ئەگەر ئەم حکومەتە لەئاستی ئەم قۆناغ و متمانەیەی خەڵکدا نییە، ئەم حکومەتە با هەڵوەشێتەوە"

فەرمون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکە....

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ گۆران ئازاد