سه‌ردار محه‌مه‌د : به‌رپرسی کورد ئه‌وه‌نده‌ی له‌ خه‌می کورسییه‌که‌یدایه‌، خه‌می نه‌ته‌وه‌یی نییه‌

Serdar Muhamad

سه‌ردار محه‌مه‌د وه‌ک سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی ئاوینه‌ سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی سیاسی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆو ده‌ره‌وه‌ ئه‌م وتوێژه‌ی له‌گه‌ڵدا سازکراوه‌.

ئه‌و لای وایه‌ که‌ کورد به‌گشتی له‌م گه‌مه‌ سیاسییه‌ی ناوچه‌که‌ی گرتۆته‌وه‌ "شتیکی زۆر بچووکه‌" ده‌شڵێت "کورد له‌ هیچ روویه‌که‌وه‌ نه‌یتوانیوه‌ خۆی ئاماده‌ بکات، له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی، به‌ ته‌واوه‌تی له‌ پاشاکشێدایه‌، په‌که‌که‌ و پارتی وه‌کو دوو پارتی دیاری دوو پارچه‌ی کوردستان هه‌رلایه‌و له‌ دوو به‌ره‌ی دژ به‌یه‌کن."

سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی هه‌رێمی کوردستانیش ده‌ڵێت "کێشه‌که‌ ته‌نها سیاسی نییه‌، له‌ رووی کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ و کۆمه‌ڵایه‌تیشدا هه‌رێم به‌رده‌وام له‌ پاشه‌کشێدایه‌."

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ سەردار محەمەد