لە شاری سلێمانی كۆنفرانسێك لە بارەی توندوتیژی میدیایی بەڕێوەچوو تێیدا باس لەو وتار و بەرنامە و كارە ڕۆژنامەوانیانە كران كە لە میدیاكانی عێراق و كوردستان بڵاودەكرێنەوە و توندوتیژی بە هەموو جۆرەكانیەوە تێیدایە و كاریگەری ئەو وتارانە لە دۆخی كۆمەڵایەتی.
لە كۆنفرانسەكەدا چەندین ڕاسپاردە خرایە ڕوو بۆ ڕێگرتن لە بڵاوكردنەوەی ئەو وتار و كارە ڕۆژنامەوانیانەی كە دەبنە هۆی توندوتیژی و ڕق و قینە لە ناو كۆمەڵگادا.
كۆنفرانسەكە سەرلە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن ماڵی عێراقی بۆ ڕاگەیاندن بە هاوكاری سەنتەری میترۆ ڕێكخرا تێیدا چەندین ڕۆژنامەنوس ئامادەی بوون.
Your browser doesn’t support HTML5