عەدنان عوسمان: لەبری ئەوەی خەریکی دروستکردنی پایەکانی دەوڵەتدارێتی بین، ئێمە خەریکین پایەکانی تێکوپێکدەدەین

نەهامەتییەکانی خەڵک لە هەرێمی کوردستاندا لە ڕووی ئابوری و بژێوی ژیان و دابیننەکردنی لانیکەمی پێداویستییە هەرە سەرەتاییەکان بۆ هاوڵاتیان گەیشتۆتە دۆخێکی ترسناک؛ هاوکات بارودۆخی لێکترازانی سیاسی و یاسایی و حکومی پێکڕا وردبونەوە و قوڵبونەوە لەهۆکارە هەرە سەرەکییەکانی ئەم داڕمانە ئابوری و هەڵاوسانە ترسناکە، شارەزایانی خستۆتە بەردەم لێکدانەوەو شیکردنەوەی جیاوازەوە، نەهامەتیەکانی خەڵک و بارودۆخی سەختی ئابوری و ژیان و گوزەرانی خەڵک بەگشتی و سەرلەبەری بارگرژییەکان تێکڕا کۆمەڵێک رێگەچارەی ریشەیی و هەنوکەیی هەڵدەگرێت بۆ بەرپاکردنی ستراتیژێکی سیاسی و ئاکادیمی و زانستی. هەربۆیە راڤەکاریی و وردبونەوە و شیکاریی زیاتر لەبارەی سییستمی ئابوری هەرێمی کوردستان و نەخشەپلانی کاریگەر و هەنوکەیی بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە یەکێکە لە پێویستییە هەر گرنگەکان..

سەبارەت بە هەنگاوەکانی چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە سیاسی و یاسایی و ئابوریانە ئاسۆ جەبار لە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ رۆژنامەنوس و چاودێری سیاسی عەدنان عوسمان دا سازکردووە.

سەبارەت بە نیگەرانییەکان عەدنان عوسمان دەڵێت "لەبری ئەوەی خەریکی دروستکردنی بنکەکان و پایەکانی دەوڵەتدارێتی بین، ئێمە خەریکین پایەکانی تێکوپێکدەدەین، لەبری ئەوەی هەرێمێکی یەکگرتووی بەهێز دروستبکەین بەرامبەر بەغداد یان بەرامبەر بە دەروبەر، وا ئێستا جارێکی تر بەرەو دوو ئیدارەیی و دوو ناوچەیی دەڕۆینەوە، دیارە هەموو ئەمانە زەنگی مەترسییەکی گەورەن."

هەروەها لەبارەی رێکەوتنەکەی یەکێتی نیشتیمانی و بزوتنەوەی گۆڕانەوە دەڵێت "لە 90% ی تایبەتە بە پڕۆسەی سیاسی لە کوردستاندا و شێوازی حوکمڕانی و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئابوری و قەیرانی دارایی و سیاسی لە کوردستاندا، ئەمە بایەخێکی گەورەی هەیە."

هەروەها دەڵێت "پەرلەمان یەکێکە لەخاڵە بنەڕەتی و جەوهەرییەکان، .... بەبێ چالاککردن و بەبێ ئەوەی پەرلەمان بکەوێتە سەر ڕێڕەوی خۆی هەنگاونان بەو ئاڕاستەیە من پێموایە کارێکی سەخت و دژواریش دەبێت، بگرە شەرعیەتی هەنگاوە شەرعیەکانیشمان دەخاتە ژێر پرسیارێکی گەورەوە."

فەرموون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکە.......

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ عەدنان عوسمان