کۆمەڵکوژی و پاکتاوکردن و راگواستن پێکڕا کردەگەلێکی نامرۆڤانەو ناشارستانینە بوون کە بە درێژایی مێژووی ستەمکاریی و دیکتاتۆریی روویانداوە و تائەوڕۆکە کاریگەرییە مەترسیدار و نامرۆییەکانی لەسەر جەستەی کۆمەڵایەتی و شارستانی وەک خۆیان هەرماون.
یەکێک لەو کۆمەڵکوژی و راگواستنە هەرە نامرۆییانەو دڕندانەی مێژوو، کە تائەوڕۆکە رژد ئاوڕی لێنەدراوەتەوە کۆمەڵکوژی و پاکتاوکردنی کوردانی فەیلی بووە.... ئەم شاڵاوە لەساڵانی شەستەکانەوە تا هەشتاکانی سەدەی پێشوو بەردەوام بوو کە زیاد لە 600.000 مرۆڤ بە زۆرەملێ لە عێراقەوە راگوێزراون بەرەو ئێران و هاوکات زیاد لە 20.000 گەنج بێ سەروشوێن کراون.
سەبارەت بەم پرسە گرنگە ئاسۆ جەبار وتووێژێکی لەگەڵ رۆژنامەنوس و ئەندامی کۆنسێی بەڕێوبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان خاتوو زەینەب موراد سەهراب سازکردووە.
سەبارەت بە جیهانیکردنی دۆسییەی جینۆسایدی کوردانی فەیلی زەینەب موراد دەڵێت "شاڵاوی یەکەم لەدوای هاتنی رژێمی بەعسەوە لەساڵانی 1963 تا 1968 کێشەو گرفتی کوردە فەیلییەکان لەوێوە وەرچەرخانێکی ترسناکی بەخۆوە بینی، شاڵاوی یەکەم 1969 تا 1971 دەستیپێکرد بەپێی ئەو بەڵگانە نزیکەی 50.000 کوردی فەیلی راگوازران بۆ ئێران بە بیانوی ئەوەی کە ناسنامەی عێراقیان نیە، بەڵام شاڵاوە گەورەکە ئەوکاتە بوو کە لە 1980 دا بەپێی بڕیاری 666 کە لە باڵاترین دەسەڵات سەرۆکایەتی شۆڕشی عێراقەوە ئەو بڕیارە دەرچوو کە نزیکەی 600.000 هەزار کوردی فەیلی لەماوەی 10 ساڵدا راگوێزران بۆ ئێران و دەست بەسەر ماڵ و موڵکیاندا گیراو نزیکەی 20.000 هەزار جەوانیان بێ سەروشوێن کران، کارەساتێکی زۆر گەورە بوو."
سازکردنی کۆنفرانسێکی ئەکادیمی لەگەڵ پەرلەمانی ئەوروپادا بۆ بە جینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژی و پاکتاوکردنی کوردە فەیلییەکان، زەینەب موراد دەڵێت "ئەو کۆنفرانسە دەسکەوتێکی زۆر گرنگ و گەورە بوو بۆ کوردە فەیلییەکان کە بتوانرێت ئەو کەیسە جموجۆڵێکی پێبکرێت، ئەو کەیسە کە بە دەیان ساڵە خۆڵی لەسەر نیشتبوو، بە ڕاستی کاری بۆ نەکراوە، توانرا جارێکی تر لاپەڕەیەکی تر لەم کەیسە لاببرێت، ئێستا کار بۆ ئەوە دەکرێت کە زیاتر ئەم کەیسە بناسرێت، داوەکە ئەوەبوو بە پشتبەستن بە بڕیاری دادگای تاوانەکان لە عێراق ئەوەی بەسەر کوردە فەیلییەکاندا هاتووە جینۆسایدە، داوامان کرد لە پەرلەمانی ئەوروپا لەهەموو رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئەوانیش دانیپیادابنێن کە کوردە فەیلییەکان لەلایەن رژێمی بەعسەوە رووبەڕووی کارەساتی جینۆساید بونەتەوە."
فەروون لەگەڵ تەواوی وتووێژەکە....
Your browser doesn’t support HTML5