ناکۆکی لایه‌نه سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان گه‌یشتووه‌ته ئاستێک که ناکرێت مه‌ترسییه‌کانی له‌به‌رچاو نه‌گیرێت، به تایبه‌تی له کاتێکدا که ناوچه‌که له چاوه‌ڕوانی گۆڕانکارییهکدایه که هێزه ئیقلیمی و جیهانییه‌کانیش ده‌شی ده‌ستیان تیایدا هه‌بێت. ئایا شه‌ڕی ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه شه‌ڕی حیزبه‌کانیانه یاخود به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵکی کوردستان ، له‌و باره‌یه‌وه وتوێژ له‌گه‌ڵ نوسه‌رو رۆژنامه‌وان سه‌رتیب جه‌وهه‌ر کراوه.
سه‌رتیپ لای وایه بارودۆخی سیاسی هه‌رێمه‌که به گۆڕانکارییه‌وه ئاسایی ده‌بێته‌وه، ده‌شڵێت "ئه‌وه‌ی ئێستا گۆڕان و یه‌کێتی کردویانه له به‌رامبه‌ر په‌راویز خستنه، پارتی هه‌موو جومگه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی لایه."
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه سه‌باره‌ت به حوکمڕانی هه‌رێمه‌که‌ش لای وایه پێویست به‌وه ده‌کات که سه‌رله‌نوێ دام و ده‌زگاکان پـێکبهێنرێتهوه، ئێستا بۆ شاییه‌کی ئیداری ویاسایی وسیاسی له ئارادایه، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ په‌نجا به په‌نجا باشترین بژاره‌یه."
بۆ گوێگرتن له وتوێژه‌که گوێ بیستی ئه‌م فایله ده‌نگییه ببن.
Your browser doesn’t support HTML5